پرسیار: ئایا خوای گەورە گوێی هەیە؟
وەلام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- هەموو ناوەکانی خوای گەورە دەلالەت لەسەر سیفەت دەکەن، بەڵام هەموو سیفەتێک دەلالەت لەسەر ناو ناکات، بابەتی سیفەت فروانترە لە بابەتی ناو.
٢- ئەسل لە سیفەتدا وەستانە مەگەر بەڵگە هاتبێت بۆ جێگیرکردنی، بەڵگە هاتوون بۆ جێگیرکردنی سیفەتی بیستن بۆ خوای گەورە، بەڵام هیچ بەڵگە نەهاتوون بۆ جێگیرکردنی گوێ بۆ خوای گەورە، بۆیە نە جێگیری دەکەین و نە نەفی دەکەین، دەبێت بوەستین، واللە أعلم.