پرسیار: جیاوازی نێوان (إن شاء اللە) و (بإذن اللە) چیە؟ چ کاتێک ئەبێ (إن شاء اللە) بەکاربهێنین چ کاتێکیش ئەبێ (بإذن اللە) بەکاربهێنین؟
وەڵام: زانایان دەڵێن (إن شاء اللە) و (بإذن اللە) هەردووکیان یەک مانایان هەیە، هیچ زانایەک و ڕاڤەکاری قورئان یان فەرموودە یان زانای بیروباوەڕ جیاوازی نەخستۆتە نێوان ئەم دوو وشەیە.
ابن عاشور ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەبەست لە (المشيئة) (إذن)ی خوایە). (التحرير والتنوير) (١٥/٢٩٦).
لە (الموسوعة الفقهية) (7/278) باسکراوە دەڵێت: (وتەی: (بإذن الله) (استثناء)ە وەک وتەی: (إن شاء الله)).