ئایا ئافرەت دەتوانێت سەرەتای سک پڕی بە ڕۆژوو نەبێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن ئافرەتی دوو گیان وەک کەسانی تر داوای لێکراوە بە ڕۆژوو بێت ئیلا ئەگەر ترسی لەسەر نەفسی خۆی ھەبێت یان منالەکەی ئەو کات ڕێگە پێدراوە بۆی بە ڕۆژوو نەبێت ، ڕۆژوو شکاندن ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم / دروستە بۆی ڕۆژووی بشکێنێت ، ئەگەر ڕۆژوو گرتن لەسەری گران بوو و وە زیانی بۆی نەبوو .
حالەتی دووەم / واجبە لەسەری ڕۆژوو بشکێنێت ، ئەگەر ڕۆژوو زیانی بۆ ئافرەت ھەبێت یان بۆ مناڵی .
حالەتی سێیەم / حەڕامە لەسەری ڕۆژوو بشکێنێت ، ئەگەر ڕۆژوو لەسەری گران نەبوو و وە زیانی نەبوو بۆی .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئافرەتی دوو گیان لەم دوو حالەتە زیاتر نییە :
حالەتی یەکەم / ئافرەت توانای ھەیە بە ڕۆژوو بێت و وە ڕۆژوو کاریگەری لەسەر منالی نییە ، ئەم ئافرەتە واجبە بە ڕۆژوو بێت ، چونکە عوزری نییە بۆ تەرک کردنی ڕۆژوو .
حالەتی دووەم / ئافرەت توانای نییە بە ڕۆژوو بێت لەبەر گرانی حەمل لەسەری یان لەبەر لاوازی لاشەی یان بێجگە لە ئەمانە ، لەم حالەتە ڕۆژوو دەشکێنێت بە تایبەتی ئەگەر زیانی ھەبوو بۆ مناڵ ، ئەو کات واجبە ڕۆژوو بشکێنێت . )) فتاوى الشيخ ابن عثيمين 1/487
زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( ئافرەتی دووگیان واجبە لەسەری بەڕۆژوو بێت ئیلا ئەگەر ترسیی ئەوەی ھەبێت بەڕۆژوو بوون زیانی بۆی ھەیە یان بۆ مناڵی ، ئەو کات ڕێگە دراوە ڕۆژوو بشکێنیت و پاشان ڕۆژوو بگرێتەوە دوای حەمل دانان و پاک بوونەوە لە خوئنی نیفاس )) فتاوى "اللجنة الدائمة" (10/226)
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئافرەتی دووگیان و شیر دەر جێگیر بووە لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرموودەی ئەنەسی کوڕی مالک رواە احمدە ، ڕوخسەتی داوە بۆ ھەردووکیان ڕۆژوو بشکێنن وەک گەشتیاری حساب کردووە ، ھەندێک زانا دەلێن بۆی نییە ڕۆژوو بشکێنێت ئیلا ئەگەر لەسەرییان گران بێت وەک نەخۆش یان ترسی لەسەری منالی ھەبێت . )) مجموعة الفتاوى ابن باز ج١٥ لاپەڕە ٢٢٤
کەواتە ئەگەر زیانی بۆی ھەبوو یان بۆ منالی یان لەسەری گران بوو دروستە بە ڕۆژوو نەبێت جا چ سەرەتای حەمل بێت یان ناوەڕاستی حەمل بێت یان کۆتای حەمل بێت ، دوای ئەوەی کە پزیشک قسەی لەسەر دەکات سەبارەت بە زیانی بۆی و بۆ مناڵی .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ