سەردێری پرسیار:حوکمی دانیشتن لەسەر حەریر و کردن بە فەرش؟

بەرواری دانان :2023-10-26 کۆدی پرسیار:3150

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دانیشتن لەسەر حەریر و کردن بە فەرش؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: حەڕامە حەریر بکەیت بە فەرش و لەسەری دابنیشیت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی مالکی و شافعی و حەنابلە و هەندێک حەنەفی یە، لەبەر وتەی: (وأن نجلس علیە)، ئەم دەقە ئەگەر چی قسەی لەسەرە بەڵام زۆربەی زانایان کردەوەی پێ دەکەن، هەروەها پاڵ پشتی بۆ ئەمە:

- فەرموودەی معاویە دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (لا ترکبوا الخز ولا النمار). أخرجە أبو داود (٤١٢٩)، وصححە الألباني في (صحیح سنن أبي داود (٢/٧٧٨).

واتە: (لەسەر حەریر و پێستی ئاژەڵی دڕندە دامەنیشن).

- هۆکاری حەڕام کردنی جل و بەرگ هەیە لە حەریر کردن بە فەرش.

- ئەگەر لەبەرکردنی حەریر حەڕام بێت مرۆڤ پێویستی پێیەتی ئەوە فەرش لەپێشترە حەڕام بێت.

- لەڕووی عەقلەوە معقول نییە شەرع زیاتر لە چوار پەنجەی حەڕام کردبێت و ڕێگەشی دابێت بۆ لەسەر حەریر دانیشتن و کردن بە فەرش.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام