پرسیار: دروستە ئافرەت لەسەر فەرشی حەریر دابنیشێت یان تەنها بۆ پیاو حەڕامە؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون بۆ ژن و پیاو حەڕامە حەریر بکات بە فەرش و لەسەری دابنیشن، چونکە:
- ئافرەت تەنها بۆی ڕێگەپێدراوە حەریر لەبەر بکات نەک لەسەری دابنیشێت.
- حەریر لەبەرکردن بە لاشەوە نووساوە بەڵام فەرش (منفصل)ە.
- هەروەها پێویستی بە حەریر نییە بۆ لەسەر دانیشتن.
- لەڕووی عەقلەوە چۆن دەکرێت فیراشێک هی ئافرەت بێت و تایبەت بێت بە ئافرەت.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون بۆ ئافرەت دروستە لەسەر حەریر دابنیشێت، چونکە:
- ئەگەر بۆ ئافرەت دروست بێت حەریر لەبەر بکات، ئەوەی بۆی ڕێگەپێدراوە لەسەری دابنیشێت.
- فەرموودە هاتووە دانیشتن لەسەر فەرشی بە (لبس) وەسف کردووە، کەواتە وەک جل و بەرگە هەمان حوکمە، ئەنەس دەفەرمووێت: (فقمت إلی حصیر لنا قد اسود من طویل ما لبس). أخرجە البخاري (٣٧٣)، ومسلم (٦٥٨).
وتەی ڕاست و دڵنیاتر ئەوەیە بۆ ژن و پیاو حەڕامە لەسەر حەریر دابنیشین، واللە أعلم.