پرسیار: ئایا شەهید دەچێتە بەهەشت بێ حساب و سزا؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە چوونە بەهەشت بێ حساب و سزا دەڵێن:
١ـ دەق هاتووە ئەوانەی دەچنە بەهەشت بێ حساب و سزا ئەوانەن کە ئەم چوار سیفەتانەی تێدایە:
ـ داوای ڕوقیە لەکەس ناکەن.
ـ داخ کردن بەکارناهێنن.
ـ ڕەش بین نین بە باڵندە و شتی تر.
ـ تەوەکولیان لەسەر خوای گەورەیە.
مەبەستی فەرموودەیە ئەوەیە ئەمانە تەحقیقی تەوحیدیان کردووە و خۆیان بەدوور گرتووە لە حەڕام و مەکروهەکان و ساف بوون لە تاوان و مافی خەڵکیشیان بەسەریانەوە نەماوە.
٢ـ ژمارەی ئەوانەی دەچنە بەهەشت بێ حساب و سزا دیارکراوه کە ژمارەیان (٧٠) هەزار کەسە.
٣ـ هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون شەهید لێپرسینەوەی لەگەڵ ناکرێت لە مافی خوای گەورە، بەڵام قەرز کە مافی خەڵکه لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت، سەبارەت بەو حەفتا هەزارە لە هەموو شتێک ساف بوون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ ناکرێت.