پرسیار: بۆچی گۆشتی بەراز حەڕام کراوە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- خوای گەورە بەرازی حەڕام کردووە بەشێوەیەکی بڕاوە، لە ڕەحمەتی خوای گەورە بەرامبەر بەندەکانی ئەوەیە شتی پاکی بۆی حەڵاڵ کردووە و شتی پیسیشی حەڕام کردووە، بەرازیش لە شتە پیسەکانە.
٢- گومانی تێدانییە بەراز لە ئاژەڵە پیسەکان، ئەگەر مرۆڤ بیخوات زیانی بۆ مرۆڤ هەیە، کە شەرع و زانستی سەردەمیش یەک دەنگن لەسەر زیانەکانی گۆشتی بەراز بۆ مرۆڤ، دەتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ لایەنی پزیشکی کە چەندین زیانی هەیە.
٣- شەرع هەندێک ئاژەڵی حەڕام کردووە لەبەر ئەوەی کاریگەری لەسەر ڕەوشتی مرۆڤی هەیە، بە خواردنی گۆشتی ئەو ئاژەڵە مرۆڤ سیفەتەکانی ئەو ئاژەڵە وەردەگرێت، نموونە: ئاژەڵی دڕندە ئیسلام حەڕامی کردووە گۆشتیان بخۆیت، چونکە سروشتی مرۆڤ دڕندە دەبێت، بەراز لە ئاژەڵە بێ غیرەتەکان قبول دەکات هەر ئاژەڵێک بچێتە لای میینەکەی، بەخواردنی بەراز مرۆڤ بێ غیرەت دەبێت.
٤- لەوانەیە پرسیار بکرێت ئەگەر بەراز حەڕام بێت بۆچی خوای گەورە دروستیکردووە؟ وەڵام: دونیا جێگای تاقیکردنەوەیە و خوای گەورە هەموو شتێکی دروستکردووە، ئایا خوای گەورە مافی ئەوەی نییە فەرمان بە بەندەکانی بکات و نەهی لێیان بکات؟! ئایا خوای گەورە بۆی نییە شتێک حەڵاڵ بکات و شتێک حەڕام بکات کە خۆی خاوەنی هەموو شتێکە و ئێمەش مولکی ئەوین؟! ئایا بەندەی لاواز نابێ ملکەچی فەرمانەکانی خوا بێت؟!
٥- گۆشتی بەراز حەڕامە لە ئینجیل و تەورات و قورئان، لە هەرسێ شەریعەتەکان حەڕام کراوە.