سەردێری پرسیار:دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (لیس منا من خبب امرأة علی زوجها)؟

بەرواری دانان :2023-11-03 کۆدی پرسیار:3157

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (لیس منا من خبب امرأة علی زوجها)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: (ليس منا من خبب امرأة على زوجها، أو عبدا على سيده). رواه أحمد وأبو داود.

واتە: (لەسەر سونەتی ئێمە نییە ئەوەی فەساد دەخاتە نێوان ئافرەت و پیاوەکەی، یان بەندە و گەورەکەی).

سوودەکانی فەرموودەکە:

١ـ فەرموودەکە بەڵگەیە تێکدانی بەینی ژن و پیاو و بەندە و گەورەکەی حەڕامە و لە تاوانە گەورەکانە.

٢ـ فەرموودەکە بەڵگەیە تێکدانی بەینی ژن و پیاو و بەندە و گەورەکەی حەڕامە و ستەمە بەپێی فەسادەکەی، ئەگەر ببێتە هۆی لێک جیابوونەوەیان یان هەڵاتنی بەندەکە لە گەورەکەی، ئەوە تووندترە.

٣ـ کەسێک تووشی ئەم تاوانە بێت کافر نابێت، چونکە مەبەستی فەرموودەکە ئەوەیە لەسەر سوننەتی ئێمە نییە.

٤ـ فەرموودەکە بەڵگەیە ئایینی ئیسلام ئایینی دادپەروەری و ڕەحمەتە، لەبەر ئەوەی گرینگی بە پەیوەندی تاکی داوە لەگەڵ کۆمەڵگا، کۆمەڵگای پاراستوە لە پەرتەوازەیی و تەفرەقە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام