پرسیار: کەسێک مردووە و قەرزارە و مالی بەدوای خۆی بەجێ هێشتووە، پەیامتان چییە بۆ میراتگرەکانی کە قەرزەکەی نادەنەوە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ واجبە دەست پێشخەری بکرێت لە دانەوەی قەرزی مردوو، چونکە:
ـ نەفسی مرۆڤ پەیوەستە بە قەرزەکەیەوە تا قەرزی دەدرێتەوە.
ـ پێغەمبەری خوا (ﷺ) نوێژی لەسەر قەرزار نەکردووە.
ـ هەروەها کەسی شەهید خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی خۆش دەبێت جگە لە قەرز نەبێت.
٢ـ ئەمەیان ئەگەر باسی قەرز بێت کە لە کەسێک وەردەگرێت بە ڕەزامەندی خاوەن مال، کە قەرز کردن ڕێگەپێدراوە، ئەی دەبێ حاڵی ئەو کەسە چۆن بێت کە ماڵی خەڵک داگیر دەکات و دەستی بەسەردا دەگرێت و لێی زەوت دەکات.
٣- لە گرینگترین شتەکانە جێ بەجێ بکرێت دوای مردنی کەسەکە دانەوەی قەرزی مردووەکەیە، ئەمەیان باسی ئەو کەسەیە کە مالی بەدوای خۆی بەجێ هێشتووە، سەبارەت بەوەی مالی نییە و نییەتی دانەوەی قەرزیشی هەبووە بەڵام نەیتوانیوە بداتەوە، بەڵگە هاتوون خوای گەورە لەجیاتی کەسەکە قەرزەکە دەداتەوە، هەروەک پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: (من أخذ أموال الناس یرید أداءها أدی اللە عنە، ومن أخذها یرید إتلافها أتلفە اللە). أخرجە البخاري (٢٣٨٧).