پرسیار: کەسێک لە حەج مردووە، ئایا دروستە حەجەکەی بۆی تەواو بکرێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەوەی لە ئیحرام دایە بۆ حەج، ئەوە حەج بۆی تەواو ناکرێت، چونکە پێغەمبەری (ﷺ) خوا فەرمانی بە کەس نەکرد حەجە بۆ ئەو پیاوە تەواو بکەن کە لە ئیحرامدا مردبوو، هەروەها ئەگەر بۆی تەواو بکرێت ئەوەی کۆتایی دێت و لە ڕۆژی قیامەتدا تەلبیە ناکات، زیندووبوونەوە و تەلبیە خوێندن بەڵگەیە ئیحرامی ماوە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی عثمان و عەلی و ابن عباس و ئەحمەد و شافعی و ئیسحاقە.
ئەبو حەنیفە و مالک و ئەوزاعی بۆ ئەوە چوون ئەم فەرموودەکە تایبەت بووە بەو پیاوە، لەبەر وتەی: (فإنە یبعث یوم القیامة ملبیا)، نەیفەموو: (فإن المحرم)، بەڵگەیە بە مردن ئیحرام دەبڕدرێت، چونکە بە مردن تەکلیف تەواو دەبێت.
زۆربەی زانایان وەڵام دەدەنەوە بەوە فەرموودەکە گشتی یە هەموو کەسێک دەگرێتەوە لە ئیحرامدا مردبێت، چونکە تەلبیە دروشمی ئیحرامە، ئەگەر تایبەت بوایا بەم پیاوە ئاماژەی بۆ عیلەت نەدەکرد، ئەسلیش وایە ئەوەی جێگیربووە لەسەردەمی پێغەمبەری خوا (ﷺ) بۆ هەمووانە مەگەر بەڵگە هاتبێت تایبەتی کردبێت، هەروەها فەرموودەی جابر هاتووە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا (ﷺ) بووە دەیفەرموو: (یبعث کل عبد علی ما مات علیە). رواە مسلم (٢٨٧٨).
وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایان حەجەکەی بۆی تەواو ناکرێت، واللە اعلم.