پرسیار // ئایا ئەگەر ئافرەت ڕۆژووی ڕەمەزانی لەسەر بوو بەهۆی منال بوونەوە ئایا دەگرێتەوە یان فیدیە دەدات ؟
وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە ژنی دوو گیان یان ژنی شیردەر ئەگەر ڕۆژووی بشکێنێت :
یەکەم // هەندێک زانا دەلێن تەنها رۆژوو دەگرێتەوە ، کە ئەمە وتەی عەلی کوڕی ئەبو تالیب ، ابو حنیفە، ابو عبید ، ابو ثور ، ابن عثمین ،ابن باز ە ، بەلگە :
(ٲ) عن انس عن النبی صلی الله الله علیه وسلم قال : (( ان اللە وضع عن المسافر نصف الصلاة ، والصوم وعن الحبلی و المرضع )) رواە النسائی ( ۲۲۷٤) ، صححه الالبانی فی صحیح النسائی .
واته : خوای گەورە نیوەی نوێژی لەسەر گەشتیار هەلگرتووە (نوێژی چوار رەکاعەتی دەکات بە دوو ڕەکاعەت) وە ڕۆژووشی لەسەری هەلگرتووە ، وە هەروەها لەسەر ژنی دوو گیان و شیردەریش .
لێرە دووگیان و شیردەر و گەشتیار پێکەوە باس کراون و وەک یەک حسابیان بۆ دەکرێ ، گەشتیار دەبێت دواتر ڕۆژوو بگرێتەوە وە دوو گیان و شیردەریش بەهەمان شێوە .
(ب) قیاس دەکەن لەسەر نەخۆش ، نەخۆش ئەگەر نەخۆشیەکەی درێژ خایەن نەبێت دەبێت دوای ڕەمەزان ڕۆژوو بگرێتەوە وە دوو گیان و شیردەریش بەهەمان شێوە .
دووەم // هەندێک زانا دەلێن ئەگەر ژنی ترسی لە خۆی هەبوو زەرەر بە خۆی بگات ڕۆژوو بشکێنێت ڕۆژوو دەگرێتەوە ، بەلام ئەگەر ترسی هەبوو زەرەر بە منالی بگات لەبەر منالی ڕۆژووی شکاند دەبێت ڕۆژوو بگرێتەوەو وە فیدیەش بدات کە بۆ هەر ڕۆژێک دەبێت خواردن بە هەژار بدات ، جصاص دەلێت ئەمە وتەی ابن عمر ، وە وتەی ئیمام شافعی و ئیمام احمدە.
سێیەم // هەندێک زانا دەلێن تەنها فیدییەی لەسەرە خواردن دەدات ڕۆژوو گرتنەوەی لەسەر نییە ، کە ئەمە وتەی ابن عباسە ، ابن قدامە لە المغنی ج۳ لاپەڕە ۳۷ دەلێت ئەمە وتەی ابن عمریشە .
جصاص له (احکام القران ) دا دەلێت : (( جیاوازی هەیە لە نێوان هاوەلان سێ وتە هەیە علی دەلێت ڕۆژوو گرتنەوەی لەسەرە ، وە ابن عباس دەلێت تەنها فیدییەی لەسەرە ، وە ابن عمر دەلێت فیدییەی لەسەرە و وە ڕۆژوو گرتنەوەشی لەسەرە )) .
ووتەی ڕاست وتەی یەکەمە کە تەنها ڕۆژوو گرتنەوەی لەسەرە .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت ((دووگیان و شیردەر حوکمی نەخۆشی هەیە ،ئەگەر ڕۆژوویان لەسەر گران بوو دەتوانن بشکێنن ، وە دەبێت دواتر ڕۆژوو بگرنەوە کە توانییان ، ....)) مجموعة الفتاوی ج ۱٥ لاپەڕە ۲۲٥
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە شرح الممتع ج ٦ لاپەڕە ۲۲۰ دوای ئەوە کە جیاوازی نێوان زانایان باس دەکات دەلێت : (( وتەی ڕاست ئەوەیە کە تەنها ڕۆژوو دەگرێتەوە .... ))
لەوانەیە یەکێک بلێت : بەلگەی ئەوانەی دەڵێن تەنها فیدییە بدات وەک پیرەمێرد حسابی بۆ بکرێ بەهێزترە لەڕووی عەقلەوە ، چونکە ئافرەت هەیە دوای شیر دان یەکسەر منالێکی تری دەبێت ، لەوانەیە بەم شێویە بەردەوام بێت چەند منالی تری بێت ، ئەگەر ۱۰ منالی ببن بەم شێویە دەکاتە ۲۰ سال ، چۆن پێی دەکرێ ئەوەندە ڕۆژووە بگرێتەوە ؟ ئایا ئاسان تر نییە فیدییە بدات؟
وەلام // لە وەلام دا دەلێین :
(۱) شوێن کەوتنی نقل و عەقل باشترە لەوەی تەنها شوێن عەقل بکەویت ، کە ئەوانەی دەلێن تەنها ڕۆژوو دەگریتەوە وەک نەخۆش و گەشتیار حسابی بۆ دەکرێ ئەوانە بەلگەیان بەهێزترە لەڕووی نقل و عەقلەوە .
(۲) دەلێن معقول نییە دوای شیردان منالی نەبێت بلێیت فیدییەم داوە ڕۆژوو ناگرم ، ئایا توانای هەیە یان نە ؟ گومانی تێدانییە توانای هەیە ، بۆچی وەک پیرەمێرد حسابی بۆدەکەی ؟ ئایا تۆ بلێی پیرەمێرد و ئەمانە وەک یەک بن ؟ !!!
(۳) دەلێین لەوانەیە کاتی دووگیانی ئافرەت بە ڕۆژوو بوون زەرەری بۆی هەبێت، بەلام کاتی شیردان نالێبن زەرەری نییە بەلام زۆرکەمترە ، ماوەی دووگیان کەمترە لە هی شیردان ، کە شیر دان دوو سال دەخایەنێت ، دەلێین ئەکەر لەماوەی سالێکدا ، لەهەر مانگێک سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت ڕۆژووی مانگێک تەواو دەبێت بەلکو زیاتر چونکە دەکاتە ۳٦ ڕۆژوو ، لەوانەیە بلێن ئافرەت هەیە هەموو ساڵ لەسەر یەکتر منالی دەبێت ئەی چی لەم ئافرەتە دەکەی ؟ دەلێین تۆ بلێی زەرەری منال بوون لەسەر یەک هەموو سالێک گەورەتر نەبێت لە زەرەری بەڕۆژوو بوون لە کاتی دووگیانی و شیردان ؟!!!
(٤) زۆر لەئافرەتانی ئێستا شیری خۆیان نادەن بەمنال کە شیری خۆیان زۆر باشترە بۆ تەندروستی منال و دایکەکە ، بەلکو دەلێن هەتا پەیوەندی هەیە لە نێوان سۆز و عاطفه لەنێوان دایک منال، ئافرەت شیرنادات بە منال یان بە دەگمەن شیری پێی دەدات بۆچی پێی دەلێی فیدییە بدە لە کاتێک دا توانای بەڕۆژوو بوونی هەیە.
(٥) بۆ حالەتێکی دەگەمەن نابێت هەمان حساب بۆ ژنانی تریش بکەی ، چونکە زۆرێک لە ژنان بەم شێوەیە لەسەر یەک منالیان نابێت .
کەواتە دەبێت ڕۆژوو بگرێتەوە بە گوێرەی توانای خۆی ، ئەگەر نەیتوانی هیچی لەسەر نییە چونکە کردنی فەرمانەکانی خوای گەورە بە گوێرەی توانای مرۆڤە ، خوای گەورە داوای شتێکت لێ ناکات کە لە تواناتدا نەبێت.
تێبینی / (۱) ئەگەر ژنی دووگیان یان شیر دەر ترسی لەسەر نەفسی خۆی نەبوو وە لەسەر منالیش نەبوو دەبێت ڕۆژووبگرێت .
(۲) ئەگەر دووگیان یان شیر دەر ترسی هەبوو لەسەر نەفسی خۆی و وە منالی دەبێت ڕۆژووی بشکێنێت .
(۳) ئیسلام گەورەترە لەوەی کە لەیەک مەزهەب دا کۆبکەیتەوە ، خەلکی کوردستان شافعی مەزهەبن ، بەلام کەس معصوم نییه بێجگە لە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت، دەبێت موسلمان شوێن بەلگە بکەوێت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ