سەردێری پرسیار:ئایا داپۆشینی ڕوخسار بۆ پیاو لە قەدەغە کراوەکانی ئیحرامە؟

بەرواری دانان :2023-11-04 کۆدی پرسیار:3160

پرسیار:

پرسیار: ئایا داپۆشینی ڕوخسار بۆ پیاو لە قەدەغە کراوەکانی ئیحرامە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە داپۆشینی ڕوخسار بۆ محرم، دوو وتە هەیە:

یەکەم: داپۆشینی ڕوخسار لە قەدەغەکراوەکانی ئیحرام نییە، کە ئەمە زۆربەی زانایانە، وتەی حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و ابن حزم و ابن قیمە، بەڵگە:

- پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (ولا تخمروا رأسە)، ماناکەی ئەوە هەلدەگرێت داپۆشینی ڕوخسار دروستە.

- عثمان لە ئیحرامدا بووە ڕوخساری داپۆشیوە. (فتح الباري) لابن حجر (٤/٥٤)، (زاد المعاد) لابن قیم (٢/٢٤٤).

دووەم: داپۆشینی ڕوخسار لە قەدەغەکراوەکانی ئیحرامە، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و مالک و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن باز و محمد الأمین الشنقطي، بەڵگە:

- ڕیوایەت هاتووە: (ولا تخمروا رأسە ولا وجهە).

- عومەر خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (ما فوق الذقن من الرأس فلا یخمرە المحرم). أخرجە مالك (١/٣٢٧)، وابن أبي شیبة (٣٠٨)، والبیهقي (٥/٥٤).

هۆکاری جیاوازی نێوان زانایان ئەم ڕیوایەتەیە: (ولا وجهه)، ئەوانەی بەڕاستی دادەنێن دەکەن بەڵگە بۆ خۆیان، ئەوانەی بە لاواز دادەنێن و دەڵێن ئەمە (محفوظ) نییە، دەڵێن دروستە محرم ڕوخساری داپۆشێت. 

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام