پرسیار: حوکمی داپۆشینی ڕوخسار بۆ ئافرەت ئەگەر لە ئیحرامدا بێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نابێت ئافرەت نیقاب ببەستێت لەکاتی ئیحرامدا، بەڵگە: پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (لَا تَنْتَقِبْ الْمَرْأَةُ الْمُحْرِمَةُ، وَلَا تَلْبَسْ الْقُفَّازَيْنِ). رواه البخاري (١٧٠٧).
سەبارەت بە داپۆشینی ڕوخسار بە جگە لە نیقاب دوو حاڵەتە:
یەکەم: ئەگەر بە شتێک داپۆشێ و نەنووسێت بە ڕوخسارەوە دروستە بە یەک دەنگی هەموو زانایان.
دووەم: ئەگەر بنووسێت بە ڕوخسارەوە وتەی ڕاست ئەوەیە دروستە. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە (26/112-113).