سەردێری پرسیار: دروستە ئەوەی لە ئیحرام دایە چەتر بەکاربێنێت؟

بەرواری دانان :2023-11-04 کۆدی پرسیار:3162

پرسیار:

دروستە ئەوەی لە ئیحرام دایە چەتر بەکاربێنێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە ئەوەی لە ئیحرام دایە (محرم) سێبەر لەخۆی بکات بە چەتر، چونکە تەنها نەهی لەوە کراوە سەرت داپۆشی، زانایان دەڵێن ئەوەی سەر دادەپۆشێت و سێبەر دروست دەکات سێ جۆرن:

یەکەم: جۆرێکیان دروستە بە دەق و ئیجماع، نموونە: خێوەت و جل و بەرگ لەسەر دارێک دانان بۆ ئەوەی سێبەر دروست ببێت و شتی تری هاوشێوەی ئەمانە، چونکە ئەمە (منفصل)ە، بە مرۆڤەوە نە نووساوە و سێبەرەکە شوێن کەسەکە ناکەوێت.

دووەم: جۆرێکیان بە سەری مرۆڤەوە نووساوە، ئەمەیان حەڕامە بە یەک دەنگی هەموو زانایان.

سێیەم: جۆرێکی تر (منفصل)ە، بەسەری مرۆڤەوە نەنووساوە بەڵام سێبەرەکە شوێن مرۆڤ دەکەوێت، سێبەرەکە لەگەڵ ڕۆیشتنی مرۆڤ دایە، نموونە: بەکارهێنانی چەتر، ئەمەیان جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، وتەی ڕاست ئەوەیە دروستە. (فتح ذي الجلال الإکرام) (٥/٤٠٥).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام