پرسیار: ئایا پێغەمبەران معصوم بوون لە شیرک پێش پێغەمبەرایەتی؟ مانای ئەم ئایەتە چییە: (وَوَجَدَكَ ضَآلّٗا فَهَدَىٰ)؟
وەڵام: ﴿وَوَجَدَكَ ضَآلّٗا فَهَدَىٰ﴾: سەرگەردانی مەبەست پێی ئەوە نییە لە گومڕایی و شیرک و کوفر تاوان دابوویت، بەڵکو لەسەر دینی ئیبراهیم بوو (علیە السلام)، لە ئەشکەوتی حراء عیبادەتی دەکرد و دوور بوو لە شیرک و قەومەکەی کە ئەهلی شیرک بوون.
واتە: ئەم شەرع و دین و ڕێگای ڕاستە لێت بزر بوو، خوای گەورە ڕینموویی کردوویت بۆ کتاب و حیکمەت کە پێشتر نەت دەزانی، نموونەی هاوشێوەی ئەمە بۆ مانای: ﴿ضَآلّٗا﴾، پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (أضل اللە عن الجمعة من کان قبلنا، فکان للیهود یوم السبت، وکان للنصاری یوم الأحد، فجاء اللە بنا فهدانا اللە لیوم الجمعة)).أخرجە مسلم (٨٥٦)، والنسائي (١٣٦٨)، من حدیث أبي هریرة و حذیفة رضي اللە عنهما.
ابن عاشور ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەبەست لە گومڕایی شوێن کەوتنی باطل نییە، چونکە پێغەمبەران معصومن لە شیرک پێش پێغەمبەرایەتی). (تفسير ابن عاشور) (٣٠/٤٠٠).
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زۆر لە ئەهلی سوننە دەڵێن: پێغەمبەران معصومن لە کوفر پێش پێغەمبەرایەتی). (تفسير آيات أَشكلت على كثير من العلماء) (١/١١).