پرسیار: ئایا شەهید دەشۆردرێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن شەهید دوو جۆرە:
یەکەم: شەهیدی جەنگ، ئەمەیان ناشۆردرێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە هەندیک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، مەبەست لە شەهیدی جەنگ ئەوەیە دژی کافرەکان شەڕ بکات.
دووەم: شەهیدی تری جگە لە جەنگ، ئەمەیان دەشۆردرێت لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، نموونە: کەسێک با تاعون مردووە یان ئافرەت لە نیفاسدا یان کەسێک نقووم بووە یان سووتاوە یان شتی بەسەردا بەربۆتەوە، چونکە ئەمانە پاداشتی پلەی شەهیدیان پێ دەدرێت لە ئاخیرەتدا نەک ئەحکامی شەهیدی هەبێت بۆ شۆردن و نوێژ.
وتەی ڕاست هیچ جیاوازی نییە لەنێوان ئەوەی مردووەکە لەشگران بێت یان نە، چونکە شۆردنی لەشگرانی واجبە لەسەر ئەوەی هەلدەستێت بۆ نوێژ، مردوو کاتێک هەلدەستێت بۆ نوێژ هەلناستێتەوە، سەبارەت بە چیڕۆکی (عبد اللە بن حنظلة) خوا لێی ڕازی بێت کە شەهید بووە لە ئوحد و فریشتە شۆردوویانە، ئەمەیان ئەگەر چیڕۆکەکە بە صحیحی جێگیربووبێت کە بەناوبانگە نابێتە بەڵگە شەهید ئەگەر لەشگران بوو واجبە بشۆردرێت، چونکە ئەمە لە بابی کەڕامەتە بۆ ئەم پیاوە.
هەروەها شۆردنی لەلایەن فریشتەوە لە بابەتی تەکلیف نییە وەک تەکلیفی نەوەی ئادەم، ئەگەر واجب بوایا فەرموودە بە ڕوونی باسی دەکرد. (فتح ذي الجلال والإکرام) لابن عثیمین (٥/٤٤١-٤٤٢).