سەردێری پرسیار:پێغەمبەری خوا (ﷺ) دوای چەند ڕۆژ نوێژی کردووە لەسەر ئافرەتێک مزگەوتی خاوێن دەکردەوە، ئایا دروستە کەسێک نوێژ بکات لەسەر مردوو دوای چەند ڕۆژ؟

بەرواری دانان :2023-11-10 کۆدی پرسیار:3166

پرسیار:

پرسیار: پێغەمبەری خوا (ﷺ) دوای چەند ڕۆژ نوێژی کردووە لەسەر ئافرەتێک مزگەوتی خاوێن دەکردەوە، ئایا دروستە کەسێک نوێژ بکات لەسەر مردوو دوای چەند ڕۆژ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروستە نوێژ لەسەر گۆڕ بکرێت بۆ کەسێک نوێژی مردووی لێ ڕۆیشتووە، کە ئەمە وتەی ڕاستە، بەڵگە:

- لە أبي هریرة دەگێرنەوە خوا لێی ڕازی بێت سەبارەت بە چیڕۆکی ئەو ئافرەتەی مزگەوتی پاک دەکردەوە پێغەمبەری خوا (ﷺ) پرسیار ئەو ئافرەتەی کرد، هاوەلان وتیان: مردووە، فەرمووی: (نەدەبوو ئاگادارم بکەنەوە)، وەک ئەوەی شتەکەیان بەکەم دانابێت، فەرمووی: (پیشانم بدەن و بمبەنە سەر گۆڕی)، پیشانیاندا و نوێژی لەسەر کرد. متفق علیە: البخاري (١٣٣٧)، ومسلم (٩٥٦).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نوێژ کردن لەسەر گؤڕ دوای چەند ڕۆژێک مەرجی ئەوەیە نابێت کەسەکە زانستی هەبێت بە مردنی کەسەکە، واتە: دوای ماوەیەک زانیویەتی مردووە). (فتح ذي الجلال والإکرام) (٥/٤٦١).

٢- سەبارەت بە ماوەکەی دوای چەند ڕۆژ دەتوانی نوێژ لەسەری بکەیت، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، گرینگترینیان ئەم سێ وتانەن:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون تا یەک دەنگ دەتوانیت نوێژ لەسەر گۆڕ بکەیت، کە ئەمە وتەی حەنابلە و هەندێک شافعی یەکانە.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون هەر کاتێک بێت دروستە، کە ئەمە وتەی ابن عقیلی حەنبەلی و هەندێک شافعی یەکانە.

سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون هەر کاتێک بێت دروستە بەڵام بە مەرج ئەوەی نوێژ دەکات ئەهلی نوێژ بێت لەو ڕۆژەی کەسەکە مردووە، سەبارەت بەوەی دوای مردنی کەسەکە لەدایک بووە یان کاتی مردنی کەسەکە مناڵ بووە یان شێت بووە، ئەمەیان نابێت نوێژی لەسەر بکات دوای شاردنەوە، کە ئەمە وتەیەکی شافعی یەکانە و وتەی ئیمام النووي یە و وتەیەکی بەهێزە.

سەبارەت دیارکردنی یەک مانگ کە بۆت هەیە نوێژ لەسەر گۆڕ بکەیت فەرموودەکە نابێتە بەڵگە بۆیان، چونکە کردەوەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) وا رێککەوت نەک مەبەستی یەک مانگ بێت، ئەو کردەوەی ئاوا ڕێککەوتبێت نابێتە بەڵگە لەسەر دیارکردنی کات بۆی، هەروەها هیچ دەق نەهاتوون کاتی دیار کردبێت.

٣- دەبێت ئەوە بزاندرێت ئەسڵ وایە نوێژ لەسەر گۆڕ ناکرێت، چونکە نەقل نەکراوە لە پێغەمبەری خواوە (ﷺ) نوێژی لەسەر هەموو گۆڕێکی کردبێت، هەروەها ئەمە کردەوەی هاوەڵان نەبووە، ظاهری فەرموودەکە بەڵگەیە مرۆڤ نوێژ لەسەر مردوو ناکات دوای شاردنەوە مەگەر کەسەکە پەیوەندی بە مردووەوە هەبێت، جا هاوڕێی بێت یان نزیکی بێت یان پەیوەندیەکی تر، سەبارەت بەوەی نوێژ کردن لەسەر گۆڕی فلانە کەس و فلانە کەس بێ ئەوەی بیناسی کە لەوانەیە تەمبەڵی بنوێنێت لە نوێژی جەنازە ئەنجام دان بە کۆمەڵ، ئەمەیان هیچ ئەسڵ و ئەساسی نییە، بەڵکو لە داهێنراوەکانە، چونکە پێغەمبەری خوا (ﷺ) ڕێنموویی ئەو کەسەی سەردانی گۆڕستان نەکردووە بەوەی نوێژ لەسەر گۆرەکان بکات، بەڵکو ڕێنموویی کردووە بۆ ئەوەی دوعا بۆیان بکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام