سەردێری پرسیار: هەر کەسێک شیرکی بچووکی لەلابێت شەفاعەتی قبول نییە بۆ مردوو کاتێک نوێژی لەسەر دەکات؟ مانای ئەم فەرموودەیە چییە: (لا یشرکون باللە شیئا إلا شفعهم اللە فیە)؟

بەرواری دانان :2023-11-11 کۆدی پرسیار:3167

پرسیار:

پرسیار: هەر کەسێک شیرکی بچووکی لەلابێت شەفاعەتی قبول نییە بۆ مردوو کاتێک نوێژی لەسەر دەکات؟ مانای ئەم فەرموودەیە چییە: (لا یشرکون باللە شیئا إلا شفعهم اللە فیە)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ (ﷺ) يَقُولُ: (مَا مِنْ رَجُلٍ مُسْلِمٍ يَمُوتُ، فَيَقُومُ عَلَى جَنَازَتِهِ أَرْبَعُونَ رَجُلًا لا يُشْرِكُونَ بِاللَّهِ شَيْئًا إِلَّا شَفَّعَهُمُ اللَّهُ فِيهِ) رواە مسلم (٩٤٨).

واتە: لە ابن عباس دەگێرنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت فەرمووی: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو (ﷺ) دەیفەرموو: (نییە هەر موسڵمانێک بمرێت چل پیاو نوێژی لەسەر بکەن و شەریکیان بۆ خوا بڕیار نەدابێت ئیلا شەفاعەتیان قبول دەبێت).

(لایشرکون بە شیئا): نەناسراو هاتووە لە ڕستەی نەفی هەموو شیرکێک دەگرێتەوە، شیرکی گەورە و بچووک، چونکە خاوەنی شیرکی گەورە نوێژی دروست نییە، خاوەنی شیرکی بچووکیش شەفاعەتی دروست نییە لێرە، چونکە ئەوەی شەفاعەت دەکات دەبێت سەلامەت بێت لە کەم و کوڕی بیروباوەڕ.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (شیرک ئەگەر بچووک بێت خاوەنەکەی ئەهلی شەفاعەت نییە، لەبەر وتەی: (لا یشرکون بە شیئا إلا شفعهم)، دەوترێ: ئەمەیان باسی زەمانەتی شەفاعەتە نەک ئەسلی قبول بوونی شەفاعەت، چونکە دەکرێت کەسێک تووشی شیرکی بجووک بێت، شیرکی بچووکیش لە ئیسلام دەرناچێت، دەکرێ شەفاعەتیان قبول بێت). (فتح ذي الجلال الإکرام) (٥/٤٩١).

ئەمە بەڵگەیە بۆ فەزلی تەوحید و ترسناکی شیرک بە هەموو جۆرەکانیەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام