پرسیار: ئیمام لەکوێ دەوەستێت کاتێک نوێژ لەسەر مردوو دەکات ئەگەر ئافرەت بێت یان پیاو؟ دەکرێت ڕوونکردنەوەیەک بدەن؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- ئیمام لە ناوەڕاستی جەنازەی ئافرەت دەوەستێت و لەلای سەری جەنازە دەوەستێت ئەگەر پیاو بوو، کە ئەمە وتەی ئەحمەد و ئیسحاق و وتەی راستی مەزهەبی شافعی وتەیەکە لە وتەکانی ئەبو حەنیفە و ئەبو یوسف و ابن منذر و ابن حزم و قرطبی و شەوکانی و ابن باز و ابن عثیمینە، لەبەر فەرموودەی ئەنەس نوێژی لەسەر جەنازەی پیاو کردووە لەلای سەری وەستاوە، هەروەها لەسەر ئافرەتی کردووە لە ناوەڕاستی وەستاوە، پێی وترا: پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەمەی کردووە بەم شێوەیە، فەرمووی: (بەڵێ). أخرجە أبو داود (٣١٩٤)، والترمذي (١٠٣٤)، وابن ماجە (١٤٩٤)، وأحمد (١٩/٢١٩).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوەی چوون هیچ جیاوازی نییە لەنێوان جەنازەی ژن و پیاو، بۆ هەردووکیان لە ناوەڕاست دەوەستیت، کە ئەمە وتەی مالک و بوخاری یە، ئەبو حەنیفە دەفەرمووێت: لەلای سینگی ژن و پیاو دەوەستیت. (شرح فتح القدیر) (٢/١٢٦-١٢٧)، (حاشیة ابن عابدین) (٢/٤١٦).
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە، لەبەر ئەوەی فەرموودە هاتوون جیاوازی خستۆتە نێوان مردووی ژن و پیاو، ئەم جیاوازی یە لەسەر باشترینە، ئەگەرنا ئیمام لەکوێ بوەستێت دروستە.
٢- فەرموودەکان حیکمەتیان باس نەکردووە، زانایان دەڵێن لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت تا ئافرەت داپۆشراو بێت، هەروەها ئەم جیاوازی ژن و پیاوە سوودەکەی ئەوەیە تا نوێژ خوێن بزانێت مردووەکە ژنە یان پیاوە.
٣- مردوو دەبێت لەبەردەم یان پێش ئیمام بێت، زانایان دەڵێن مەرجە مردوو لەبەردەم ئیمام بێت کاتێک نوێژی لەسەر دەکات، هەر ئیمامێک پێش مردوو بکەوێت نوێژی بەتالە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیە، بەڵگە:
ـ پێغەمبەری خوا (ﷺ) نوێژی جەنازەی ئەنجام داوە جەنازە لەبەردەمی بووە نەک خۆی پێش جەنازە کەوتبێت، هەروەها ئەمە کردەوەی پێشینەکان بووە.
ـ مردوو وەک ئیمام وایە، ئەگەر نوێژخوێن پێش ئیمام بکەوێت بێ عوزر نوێژی بەتال دەبێتەوە، ئیمامیش ئەگەر پێش مردوو بکەوێت نوێژی بەتاڵ دەبێتەوە. (مغني المحتاج) للخطيب الشربيني (١/٣٦٠)، (المحيط البرهاني) لابن مازة (١/٤٢٥).