سەردێری پرسیار:حوکمی ڕۆژی شەوال پێش قەزا کردنەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:317

پرسیار:

پرسیار // ئافرەت ڕۆژووی ڕەمەزانی لەسەرە ئایا دەتوانێت شەش ڕۆژی شەوال بگرێت پێش ئەوەی ڕۆژووەکانی بگرێتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە ڕۆژووی سونەت کە پێش ڕۆژووی ڕەمەزان بگریتەوە ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم / زۆربەی زانایان دەلێن دروستە ، بەلام ھەندێک زانا دەلێن دروستە ڕۆژووی سونەت بگریت پێش ئەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان بگریتەوە ، کە ئەمە وتەی ابو حنیفەیە ، وە ھەندێک زانای تر دەلێن دروستە ڕۆژووی سونەت بگریت پێش ئەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان بگریتەوە بەلام باش نییە ئەمە بکرێت ، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعییە ، بەلگە :

(١) عائیشە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزانی لە مانگی شەعبان دا گرتۆتەوە ، تۆ بلێی ڕۆژووی شەوالی نەگرتبێت ؟!

دووەم / ھەندێک زانا دەلێن حەڕامە ڕۆژووی سونەت بگریت پێش ئەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان بگریتەوە ، کە ئەمە وتەی حنابلەیە ، بەلگە :

(١) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ( مَنْ صَامَ رَمَضَانَ ثُمَّ أَتْبَعَهُ سِتًّا مِنْ شَوَّالٍ كَانَ كَصِيَامِ الدَّهْرِ ) ، رواه مسلم (1164) واتە : ھەر کەسێک مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو پاشان شەش ڕۆژی لە مانگی شەوال بەڕۆژوو بێت وەک ئەوە وایە ساڵ ھەمووی بەڕۆژوو بێت .

فەرموودەکە دەلێت ھەر کەسێک مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت ، بەلگەیە دەبێت ڕۆژووی مانگی ڕەمەزانی تەواو کردبێت ئینجا دەتوانێت شەش ڕۆژ بگرێت ھی شەوال .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر یەکێک بلێت : ئەگەر ئافرەت تووشی نیفاس بوو ھەموو ڕەمەزان ڕۆژووی شکاند ، پاشان پاک بووەوە لە ڕۆژی جەژن ، بۆی دروست بوو ڕۆژوو بگرێت ھەتا کۆتای مانگی شەوال وە یەک ڕۆژیش زیاتر ، پاشان شەش ڕۆژووی شەوالی گرت ، ئایا ئەم پاداشتە بەدەست دەھێنێت کە مقید کراوە بە شەوال ؟

ئێمە دەلێین : بەلێ پاداشت بەدەست دەھێنێت کەچی مقید کراوە ، ئەم تقیدە زۆرینەیە وە زۆرینە بە تقید حساب ناکرێت ، دەلێین : ئەگەر ڕۆژی ڕەمەزانی گرت پاشان شەش ڕۆژی شەعبان ئەگەر مانگی کۆتایش ێ بێت ھیچی تێدا نییە ، بەلام ڕۆژووی دوای مانگی شەوال دروست نییە ئەمە بۆ ئەو کەسە کە بە ئەنقەست دوا دەخات ، واتە ئەگەر دوا بخات بۆ دوای شەوال نابێت چونکە عیبادەتێکی دیار کراوە بە مانگی شەوالەوە .

زانایان دوو وتەیان ھەیە :

یەکەم : نابێت ، پێی دەوترێت ڕۆژووی قضاء بگرەوە چونکە واجبە ، وە ڕۆژووی سونەت مەگرە ، وتەی ئەبوبکر دەکەنە بەلگە : " إن اللە لایقبل نافلة حتى تؤدى الفريضة " واتە : خوای گەورە سونەت وەرناگرێت ھەتا واجبەکان دەکەیت ، دەلێن ئەمە گشتییە ، وە ھەروەھا لە ژیری نییە واز لە واجب بھێنی و خەریکی سونەت ببیت .

دووەم : ڕۆژووی سونەت پێش گێڕانەوەی ڕۆژووی واجب دروستە ، ئیلا ئەگەر ڕۆژووێک بە مەرج دانرا بێت و شوێن کەوتەی ڕەمەزان بێت ، وەک شەش ڕۆژووی مانگی شەوال ، کە ئەمە وتەی ڕاستە ، لەسەر ئەمە دروستە بە ڕۆژوو ببیت لە ڕۆژی عەرەفە ئەگەر ڕۆژووی لەسەر بێت ، یان ڕۆژووی عاشوورا بگرێت ئەگەر ڕۆژووی لەسەر بێت .

بەلگە لەسەر ئەم وتەیە عائیشە ڕۆژووی ڕەمەزانی نەگرتۆتەوە ئیلا لە مانگی شەعبان نەبێت ، وە دوورە وازی لە ھەموو ڕۆژووی سونەتی ھێنا بێت ، ...

بەلام ئەوەی دەمێنێتەوە جێگای تێڕوانین بێت ئەوەیە ئایا باشتر وایە ڕۆژووی قەرز بگریتەوە پێش سونەت بخەیت یان سونەت پێش قەرز ؟

وەلام / باشتر وایە بە ڕۆژووی قەرز دەست پێ بکەیت . ئەگەر یەکێک بلێت : ئەگەر کەسێک ڕۆژووی ڕەمەزانی لەسەر بێت دوای خست ھەتا مانگی شەعبان وە مرد پێش ئەوەی بگرێتەوە تاوانبار دەبێت ؟

وەلام / تاوانبار نابێت ئیلا ئەگەر کات کەم مابێت ، ئەگەر کات کەم ماوە بەشی ڕۆژووەکانی کەمتر بێت ، ئەوا تاوانبار دەبێت ، دەبێت بە ڕۆژوو ببێت . )) شرح بلوغ المرام ج٧ لاپەڕە ٣٧٣ ــ ٣٧٨

ابن اباز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە دەست پێ بکەیت بە گرتنەوەی ڕۆژووی واجب پاشان شەش ڕۆژووی مانگی شەوال ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( من صام رمضان ثم أتبعه ستاً من شوال )) شەش ڕۆژووی شەوال تابعە بۆ مانگی ڕەمەزان ، واجبە یەکەم جار بە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان دەست پێ بکەیت پاشان شەش ڕۆژووی شەوال . ))

پوختەی وەلامی زانـــــــــایــــــــــان :

(١) ڕۆژووی سونەت پێش گرتنەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان دروستە وەک : ڕۆژووی عەرەفە و عاشورا ، ئیلا ئەگەر ڕۆژووەکە تابع بێت بۆ ڕەمەزان ئەمەیان نابێت پێش ڕۆژووی ڕەمەزان بگریت وەک شەش ڕۆژووی مانگی شەوال .

(٢) باشتر وایە ڕۆژووی قەرز پێش ڕۆژووی سونەت بخەیت .

(٣) بە دوا خستنی گرتنەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان تاوانبار نابیت ئەگەر بمرێتیش ، ئیلا ئەگەر بگاتە مانگی شەعبان کات بەشی ئەو ڕۆژووانە نەمابێت .

(٤) ئافرەت ئەگەر مانگی ڕەمەزان ھەمووی تووشی نیفاس بوو ، ئەوا دەبێت ڕەمەزان بگرێتەوە ئینجا شەش ڕۆژووی شەوال دوای مانگی شەوال کە ئەمە باشترە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام