سەردێری پرسیار:دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (خَلَقَ اللَّهُ آدَمَ عَلَى صُورَتِهِ)؟

بەرواری دانان :2023-11-14 کۆدی پرسیار:3170

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (خَلَقَ اللَّهُ آدَمَ عَلَى صُورَتِهِ)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ عَنْ النَّبِيِّ (ﷺ) قَالَ: (خَلَقَ اللَّهُ آدَمَ عَلَى صُورَتِهِ). رواە البخاري (٦٢٢٧) ومسلم (٢٨٤١).

واتە: لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (خوای گەورە ئادەمی دروستکردووە لەسەر شێوەی خۆی).

وتەی ڕاست مانای فەرموودەکە ئەوەیە خوای گەورە ئادەمی دروستکردووە لەسەر شێوەی خۆی (الرحمن)،  ماناکەی چوواندن و تمثیل نییە، بەڵکو مەبەستی ئەوەیە ئادەمی دروستکردووە بیسەر و بینەرە و ڕوخسار و دەست و قاچی هەیە، بەڵام بینین و بیستن و قسەکردن و سیفەتەکانی تری ئادەم وەک هی خوای گەورە نییە، سیفەتەکانی هەمووی کەمالن و وەک هی دروستکراوەکان نین، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: (لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ) [الشورى: 11].

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام