پرسیار: بۆچی ئەوانەی شەریک بۆ خوا بڕیار دەدەن چوێندراون بە مالی جالجالۆکە؟
وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿مَثَلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡلِيَآءَ كَمَثَلِ ٱلۡعَنكَبُوتِ ٱتَّخَذَتۡ بَيۡتٗاۖ وَإِنَّ أَوۡهَنَ ٱلۡبُيُوتِ لَبَيۡتُ ٱلۡعَنكَبُوتِۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ٤١﴾ [العنكبوت: 41]
واتە: نمونهی ئهوانهی جگه له خوای گهوره، كهسانێكی تر دهكهنه پشتیوانی خۆیان، وهك نمونهی جاڵجاڵۆكهیهك وایه كه ماڵێكی بۆخۆی سازكردبێت بهڕاستی لاوازترینی ههموو ماڵهكان، ماڵی جاڵجاڵۆكهیه ئهگهر سهرنجیان بدایه و تێبگهیشتنایه (چونكه ماڵی جاڵجاڵۆكه نه بناغه و نه دیواری ههیه، نه سهرو دهرگا و پهنجهره، نه دهتوانێت بهرگهی با و باران و ڕوداوهكان بگرێت مێیهكهش نێرهكه له ناو دهبات دوای جووت بوون، پاشان بێچوهكانیش دایكیان له ناو دهبهن)!!!
لەبەر ئەوەی پەیکەرپەرستانی چوواندووە بە مالی جالجالۆکە چونکە:
١- مالی جالجالۆکە پارێزراو نییە لە ساردی و گەرمی، هەروەها پەیکەر پەرستیش سوود ڕاناکێشێت و زیانیش لانادات.
٢- مالی جالجالۆکە تیادەچێت بە کەمترین هۆکار، هەروەها مەزهەبی پەیکەر پەرستیش پوچ دەبێتەوە بە کەمترین بەڵگە.
٣- شت بە دژەکەی خۆی دەناسرێتەوە، لەبەر ئەوەی سەرقاڵ بوون بە جگە لەخواوە وەک خانووی جالجالۆکەیە لەلاوازی ئەمە داوای ئەوە دەکات سەرقاڵ بوون بە تاعەتی خوا و بەندایەتی تەنها بۆ خوای گەورە کردن گەورەتر و بەهێزترە لە حەوت ئاسمانەکان. (أسرار التنزیل و أنوار التأویل) للرازي.
سوودەکانی ئایەتەکە:
١- هەر کەسێک جگە لەخوا بکاتە وەلی خۆی بۆ ئەوەی بە عیزەت بێت و داوای سەرکەوتنی لێ بکات و خۆی پێ گەورە بکات، ئەوە مەبەستی ناهێتەدی بەڵکو بە پێچەوانەوە سووک و ڕیسوا و زەلیل دەبێت، لەبەر وتەی: ﴿مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنْكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنْكَبُوتِ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ﴾.
٢- ناشیرینی کردەوەی ئەم موشریکانە، بەجۆرێک چووێندراون بە جالجالۆکە، چوواندنی مرۆڤ بە ئاژەڵ زەلیل و بێ نرخی یە بۆ مرۆڤ و دابەزینە لە پلەی مرۆڤایەتی، لەبەر وتەی: ﴿مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنْكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا﴾، خۆیان لاوازن و شتێکی لاوازتریان کردووە بە پشت و پەنای خۆیان کە شەریک بۆ خوا بڕیاردانە.
٣- نابێت بگوترێ: ئەم مالە لاوازترە لە مالی جالجالۆکە، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنْكَبُوتِ﴾.
٤- زەمی شیرک و ئەهلی شیرک و جەهلیان، ئەگەر زانستێکیان لەلابوایا، سوودی بۆیان هەبوایا شەریکیان بۆ خوا بڕیار نەدەدا، لەبەر وتەی: ﴿لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ﴾.
٥- وتەی: ﴿مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ﴾: نەیفەرموو: (آلهة)، ئاماژەیە بۆ پوچ کردنەوەی شیرکی شاراوە، هەر کەسێک عیبادەتی خوا بکات ڕیای لەگەڵ بێت، ئەوە جگە لەخوای کردووە بە وەلی خۆی.
٦- وتەی: ﴿كَمَثَلِ الْعَنْكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنْكَبُوتِ﴾: پرسیار: جالجالۆکە سوود لە مالەکەی وەردەگرێت، بەڵام ئەوانەی پەیکەر دەپەرستن هیچ سوود وەرناگرن، ڕووی لێکچوواندن چییە لەنێوانیان؟
وەڵام: ئەوانەی پەیکەر دەپەرستن سوود وەردەگرن لە سوودی مادی و تەبەڕوک کردن، بەڵام ئەم سوودە مادی یە، سەبارەت بە سوودی حەقیقی ئەوەی ئەوان ئومێدیان پێی هەیە لادانی زیان لەسەریان و ڕاکێشانی سوود بەدەستی ناهێنن، پەرستراوەکانیان هیچ سوودی بۆیان نییە هەروەک چۆن مالی جالجالۆکە سوودی بۆیان نییە و زیان لانادەن، هەواو سەرما و باران دێت مالەکە وەک پێویست سوودی بۆیان نییە، یان سوودی تەواو لێی وەرناگرن.