سەردێری پرسیار: ئایا پێغەمبەران معصوم لە تاوان؟

بەرواری دانان :2023-11-16 کۆدی پرسیار:3172

پرسیار:

پرسیار: ئایا پێغەمبەران معصوم لە تاوان؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کە پێغەمبەران معصومن لە تاوانی گەورە، کە ئەمە وتەی ڕاستە، بەڵکو هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن. (الشفا) للقاضي عیاض (٢/٢٧٢)، (تفسير القرطبي) (1/308).

٢ـ هەموو زانایان یەک دەنگن پێغەمبەران معصومن لە فاحیشه و شتی ناشیرین کە کەسایەتی مرۆڤ لە کەدار دەبێت. (منهاج السنة النبوية) لابن تیمیة (1/472)، (فتح الباري) لابن حجر (8/69).

٣ـ زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون پێغەمبەران معصوم نین لە تاوانی بچووک، تاوان ئەگەر تەوبەی لەگەل بێت زیانی بۆ مرۆڤ نییە. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیة (4/319).

٤ـ زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون پێغەمبەران معصومن لە شیرک پێش پێغەمبەرایەتی کە ئەمە وتەی ڕاستە، دوای پێغەمبەرایەتی هەموو زانایان یەک دەنگ کە معصومن لە شیرک. بن (تفسير ابن عاشور) (٣٠/٤٠٠)، (تفسير آيات أشكلت على كثير من العلماء) لابن تیمیة (١/١١).

٥ـ هەموو زانایان یەک دەنگن خێزانی پێغەمبەران سەلامەتن لە فاحیشە و تاوانی بەدڕەوشتی، ئەی چۆن دەبێت گومانی ئەوەی ببردرێت ئەوان تووشی بەدڕەوشتی ببن؟! هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە سەلامەتن لە بەدڕەوشتی و دزی و تاوانی تر کە کەسایەتی لەکەدار دەبێت.

٦ـ هەموو زانایان یەک دەنگن پێغەمبەران معصومن لە هەڵە لە گەیاندنی پەیامی خوای گەورە، هیچ شتێکیان لەبیر نەکردوو و هەڵەیان نەکردووە و خیانەتیان نەکردووە و هیچیان نەشاردۆتەوە. (مجموع الفتاوى) (10/289).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام