پرسیار: بۆچی پێغەمبەران تووشی تاوانی بچووک بوون؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- خوای گەورە خەبەری داوە پێغەمبەران تووشی سەرپێچی بوون (تاوانی بچووک) و یەکسەر تەوبەشیان کردووە، بۆیە لە قورئانی پیرۆزدا باسی تاوانی هەر پێغەمبەرێکی کردبێت ئیلا باسی تەوبەشی کردووە، تەوبەکەشیان تاخیر نەکردووە.
٢- تاوان نەفی کەمال ناکات، تاوان نابێتە کەم و کوڕی ئەگەر تەوبەی لێ کرا، بەڵکو بگرە زۆربەی جار بەندە دوای تاوان و تەوبە کردن حاڵی باشترە بووە لە پێش تاوان ئەنجام دان، چونکە دڵی پەشیمان بوونەوە و ترسی تێدایە، بۆیە زۆر استغفار و دوعا دەکات و دوور دەکەوێتەوە لە سەرسام بوون بە نەفس، بۆیە هەندێک پێشینەکان دەڵێن: (ئەگەر تەوبە خۆشەویستترین شت نەبوایا خوای گەورە بەڕێزترین بەندەی تاقی نەدەکردەوە بە تاوان). (مجموع الفتاوى) لابن تيمية (10/294).
٣- جیاوازی تاوانی بچووکی پێغەمبەران لەگەل مرۆڤەکان ئەوەیە هەرگیز لەسەری بەردەوام نەبوون و تەوبەشیان تاخیر نەکردووە، خوای گەورە ئەوانی پاراستووە لە تاخیرکردنی تەوبە، ئەوان دوای تەوبە باشتر بوون و کامل تر بوون لە پێش تاوان و تەوبە. (الرسل والرسالات) لعمر الأشقر (107).
٤- نابێتە موسڵمان طعن لە پێغەمبەران بدات لەوەی تووش بوون بە تاوانی بچووک، چونکە ئەمە شتێک بووە چووە و خوای گەورە لێیان خۆش بووە و حاڵیان چاکتر بووە، بەڵکو واجبە موسڵمان پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت دوای تاوان یەکسەر تەوبە بکات و زۆر استغفار بکات و حاڵی باشتر بێت، ئەگەر پێغەمبەران تووشی تاوانی بچووک بووبن ئەوە دەبێت موسڵمان حەزەر وەربگرێت و بترسێت لە تووش بوون بە تاوان. (الرسل والرسالات) لعمر الأشقر (112).