پرسیار: بۆچی ئەو پەیامبەرانەی کە ناویان لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە بانگی قەومەکانیان دەکەن بە شێوازی: (یا قومي)، بەڵام عیسی (علیە السلام) ناڵێت: (یا قەومي) ،بەڵکو دەفەرمووێ: (یا بني اسرائیل)، نموونە: (وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦ یَـٰقَوۡمِ لِمَ تُؤۡذُونَنِی وَقَد تَّعۡلَمُونَ أَنِّی رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَیۡكُمۡۖ فَلَمَّا زَاغُوۤا۟ أَزَاغَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمۡۚ وَٱللَّهُ لَا یَهۡدِی ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡفَـٰسِقِینَ) [سورەت الصَّفِّ: ٥]، (وَإِذۡ قَالَ عِیسَى ٱبۡنُ مَرۡیَمَ یَـٰبَنِیۤ إِسۡرَ ٰۤءِیلَ إِنِّی رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَیۡكُم مُّصَدِّقࣰا لِّمَا بَیۡنَ یَدَیَّ مِنَ ٱلتَّوۡرَىٰةِ وَمُبَشِّرَۢا بِرَسُولࣲ یَأۡتِی مِنۢ بَعۡدِی ٱسۡمُهُۥۤ أَحۡمَدُۖ فَلَمَّا جَاۤءَهُم بِٱلۡبَیِّنَـٰتِ قَالُوا۟ هَـٰذَا سِحۡرࣱ مُّبِینࣱ) [سورەت الصَّفِّ: ٦]؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ عیسا (علیە السلام) فەرموویەتی: (يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ)، لەبەر ئەوەی باوکی نەبووە ئەگەرچی دایکی هەبووە و لە نەوەی ئیسرائیلیش بووە، چونکە نەسەبی نابێت ئیلا لەڕووی باوکەوە ئەگەرچی دایکیشی لە باشترین نەسەبەکان بووە. (تفسير أبي حيان) (١٠/١٦٥).
٢ـ نەوەی ئیسرائیل دوای موسا (علیە السلام) بەناوبانگ بوون بە ناونیشانی: (بني إسرائيلَ)، ناونیشانی: (قومُ موسى)ی بۆیان بەکار نەدەهات مەگەر ئەو کاتەی موسا لە ژیاندا بوو، بوون بە ئوممەت بەهۆی موسا و شەریعەتەکەیەوە، سەبارەت بە عیسا (علیە السلام) بۆ ئەوە هاتووە تەئیدی شەریعەتی موسا بکات و یادیان بێنێتەوە و گۆڕینی هەندێک ئەحکام. گۆڕی. (تفسير ابن عاشور) (٢٨/١٨٠).
٣ـ لەبەر ئەوەی بانگیانی کردووە بە نەوەی ئیسرائیل بۆ ئەوەی دڵیان ڕابکێشێت بۆ بەڕاست دانانی، واتە: من بۆ ئێوە نێردراوم لە حاڵەتێک ئەو کتێبەی بۆ ئێوە دابەزیوە بەڕاستی دادەنێم کە کتێبێکی تایبەتە بە ئێوە. (حاشية الطيبي على الكشاف) (١٥/٣٨٧)، (تفسير أبي السعود) (٨/٢٤٤).