پرسیار: کاتێک مردووێک دەمرێت کەسانێک دەچن گۆڕ هەڵدەکەنن بۆ ئەوەی کاتێک مردوو دێننە گۆڕستان تاخیر نەبن، ئایا (قیرط)ێک خێر بۆی دەنووسرێت؟
وەڵام: عن أبي هریرة رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): (مَنْ شَهِدَ الْجَنَازَةَ حَتَّى يُصَلَّى عَلَيْهَا فَلَهُ قِيرَاطٌ، وَمَنْ شَهِدَهَا حَتَّى تُدْفَنَ فَلَهُ قِيرَاطَانِ) قِيلَ: وَمَا الْقِيرَاطَانِ قَالَ: (مِثْلُ الْجَبَلَيْنِ الْعَظِيمَيْنِ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ، وَلِمُسْلِمٍ: (حَتَّى تُوضَعَ فِي اللَّحْدِ).
واتە: لە أبي هریرة دەگێرنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (هەر کەسێک ئامادەی جەنازە بێت تا نوێژی لەسەر دەکرێت، ئەوە یەک قیراط پاداشت بۆی هەیە، هەر کەسێکیش ئامادەی جەنازە بێت تا دەنێأرێت ئەوە دوو قیراط بۆی هەیە)، وترا: قیراط چییە؟ فەرمووی: (قیراط بەقەد دوو کێوی گەورە وان)، ڕیوایەتی مسلم هاتووە: (تا لەناو گۆڕ دادەنرێت).
وَلِلْبُخَارِيِّ أَيْضًا مِنْ حَدِيثِ أَبِي هُرَيْرَةَ: (مَنْ تَبِعَ جَنَازَةَ مُسْلِمٍ إِيـمَانًا وَاحْتِسَابًا وَكَانَ مَعَهَا حَتَّى يُصَلَّى عَلَيْهَا وَيُفْرَغَ مِنْ دَفْنِهَا فَإِنَّهُ يَرْجِعُ بِقِيرَاطَيْنِ كُلُّ قِيرَاطٍ مِثْلُ جَبَلِ أُحُدٍ).
واتە: ڕوایەتی بوخاری هاتووە لە أبي هریرة دەگێرنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (هەر کەسێک شوێنی جەنازەیەکی موسڵمان بکەوێت و ئیمانی بە بەڵێنی خوا هەبێت سەبارەت بە شوێن جەنازە کەوتن و داوای پاداشت بکات، لەگەڵی بێت تا نوێژی لەسەر دەکرێت و لێ دەبنەوە لە شاردنەوەی، ئەوە دەگەڕێتەوە بە دوو قیراط، هەر (قیراط)ێک وەک کێوی ئوحد وایە).
زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ موسڵمان دوو قیراط پاداشت بۆی هەیە بە نوێژ کردن لەسەر جەنازە و شوێن کەوتنی تا دەنێژرێت، بەلام بە مەرج ئیمانی بەم بەڵێنە هەبێت و مەبەستیشی تەنها خوا بێت.
٢ـ نوێژ لەسەر مردوو کردن یەک قیراط بەدەست دێت، شوێن جەنازەش کەوتن تا دەنێژرێت یەک قیراط بەدەست دێت، نوێژ و شوێن جەنازە کەوتن ئەم پێنج حاڵەتانەن:
یەکەم: کەسێک تەنها نوێژ لەسەر مردوو دەکات، ئەمەیان یەک قیراط بۆی هەیە.
دووەم: کەسێک تەنها شوێن جەنازە دەکەوێت و لەگەڵی دەبێت تا شاردنەوەی، نوێژ لەسەر ناکات، ئەمەیان یەک قیراط بۆی هەیە.
سێیەم: کەسێک نوێژی لەسەر دەکات و هەندێک لەگەڵ مردووەکە دەبێت، بەڵام لەگەڵی نابێت تا شاردنەوەی مردووەکە، ئەمەیان یەک قیراط بۆی هەیە بەڵام پاداشتی زیاترە لەوەی کەسێک تەنها نوێژی لەسەر دەکات، چونکە فەرموودەکە دەفەرمووێت: (بچووکترینی قیراط بەقد کێوی ئوحدە)، بەڵگەیە قیراطەکان لێک جیاوازن.
چوارەم: کەسێک نوێژ لەسەری دەکات و لەگەڵی دەبێت تا شاردنەوە، ئەمەیان دوو قیراط بۆی هەیە.
پێنجەم: کەسێک ئامادەی گۆڕ هەلکەندن دەبێت و بێ ئەوەی نوێژ لەسەر بکات و شوێن جەنازە بکەوێت، ئەمەیان قیراط بۆی نییە بەڵام پاداشت بۆی هەیە.
٣ـ هەر کەسێک شوێن جەنازە بکەوێت تا دەنێژرێت و گۆڕ ڕاست دەکرێت دوو قیراط بۆی هەیە، باشتریش وایە دوای ڕاست کردنی گۆڕ کەمێک بوەستێت و داوای استغفار بۆ مردوو بکات و دوعای بۆ بکات کە خوای گەورە ثباتی پێ بدات. (المجموع) للنووي (٥/٢٧٨).
٤- قیراطی دووەم بەدەست دێت بەو مەرجەی لەگەڵ مردووەکە بێت و شوینی بکەوێت، لە هەموو ڕیگاکان لەگەڵی بێت تا دەنێزرێت، لەبەر وتەی: (وکان معها).
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر نوێژ بکات و بچێتە گۆڕستان بە تەنیا، بمێنێتەوە و چاوەڕێ بکات تا جەنازە دێت و ئامادە بێت بۆ شاردنەوەی، ئەوە قیراطی دووەم بەدەست ناهێنێت). (شرح صحیح البخاري). لاپەڕە (٢٣٧).