سەردێری پرسیار:دروستە ئافرەت شوێن جەنازە بکەوێت؟

بەرواری دانان :2023-11-19 کۆدی پرسیار:3178

پرسیار:

پرسیار: دروستە ئافرەت شوێن جەنازە بکەوێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن نەهی لە ئافرەت کراوە شوێن جەنازە بکەوێت، جا بۆ شوێن کەوتنەکە بۆ شوێنی نوێژ بێت یان گۆڕستان، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ئەم نەهی یە بۆ حەڕام بوونە  یان کەراهەت، دوو وتە هەیە:

یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئەم نەهی یە بۆ کەراهەتە، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و ابن حبیبی مالکی مەزهەبە، بەڵگە:

١ـ عَنْ أُمِّ عَطِيَّةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: نُهِينَا عَنِ اتِّبَاعِ الْجَنَائِزِ وَلَمْ يُعْزَمْ عَلَيْنَا، مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.

تێگەیشتنی أم عطیة ڕوون و ئاشکرایە کە بۆ کەراهەتە.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەم نەهی یە بۆ حەڕام بوونە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و ابن تیمیة و ابن باز و ابن عثیمینە، چونکە:

١ـ ئەسڵ لە نەهی بۆ حەڕام بوونە، هیچ بەڵگە نەهاتوون لە حەڕام بوون دابەزێنێت بۆ کەراهەت. (مجموع فتاوى ابن باز) (٤/٣٤٤).

سەبارەت بە وتەی أم عطیة: (ولم یعزم علینا)، ئەمە تێگەیشتنی خۆیەتی، مەبەستی ئەوەیە هیچ هەڕەشەیەک لەسەری نەهاتووە یان لەسەر ئێمەی تووند نەکردووە، ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەمە گومانی خۆیەتی کە نەهی بۆ حەڕام بوون نییە، حوجە لە وتەی پێغەمبەری خوایە نەک گومانی کەسانی تر). (الفتاوی) لابن تیمیة (٢٤/٣٥٥).

ئەو وتەی دەڵێت حەڕامە وتەیەکی بەهێزە، لەبەر دوو شت:

یەکەم: دەرچوونیان و شوێن جەنازە کەوتنیان سەر دەکێشێت بۆ فیتنە و ئارام ناگرن. (مجموع فتاوى ابن باز) (٤/٣٤٤)، (مجموع فتاوى ورسائل العثيمين) (١٧/٣٣٠).

دووەم: ئافرەتان لەگەڵ پیاوان تێکەڵ دەبن، تێکەڵ بوونی ژن و پیاو حەڕامە، هەر شتێک هۆکار بێت بۆ تووش بوون بە حەڕام حەڕام دەکرێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام