سەردێری پرسیار:دروسته ئەم دوعایە لەناو نوێژ بخوێنی یان هەندێکی بخوێنی: (اللهم إني أسألُك العافيةَ في الدنيا والآخرةِ، اللهم إني أسألُك العفوَ والعافيةَ في ديني ودنياي وأهلي ومالي، اللهم استرْ عورتي وآمنْ روعاتي، اللهم احفظْني مِن بين يديَّ ومن خلفي وعن يميني وعن شمالي ومن فوقي، وأعوذُ بعظمتِك أن أُغتالَ مِن تحتي)؟

بەرواری دانان :2023-11-21 کۆدی پرسیار:3179

پرسیار:

پرسیار: دروسته ئەم دوعایە لەناو نوێژ بخوێنی یان هەندێکی بخوێنی: (اللهم إني أسألُك العافيةَ في الدنيا والآخرةِ، اللهم إني أسألُك العفوَ والعافيةَ في ديني ودنياي وأهلي ومالي، اللهم استرْ عورتي وآمنْ روعاتي، اللهم احفظْني مِن بين يديَّ ومن خلفي وعن يميني وعن شمالي ومن فوقي، وأعوذُ بعظمتِك أن أُغتالَ مِن تحتي)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ دوعا خوێندن لەناو نوێژ، لە سوجدە و تەحیاتی کۆتایی سوننەتە.

٢ـ دروستە هەر دوعایەک بخوێنی لە سوجدە و کۆتایی تەحیات لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، مەرج نییە تەنها ئەو دوعایانە بن کە فەرموودە لەسەری هاتوون.

٣ـ دروستە دوعا بخوێنی ئەگەرچی دوعای قورئانیش بێت، لەم حاڵەتە دوعا دەخوێنی نەک قورئان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام