پرسیار: کاتێ ئایەتێک لە ناوەڕاستی سورەتێکا ئەخوێنیت ئەبێ (بسم اللە) بڵێیت یان هەر (أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيطَانِ الرَّجِيمِ) ئەڵێیت و دەست ئەکەی بە ئایەتەکە؟ چونکە هەنێ جار ئەبینم بەبێ (بسم اللە) ئەیڵێن ئەگەر ئایەتەکە لەسەرەتاوە نەبێت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە (بسم اللە الرحمن الرحیم) دەڵێن:
١ـ (بسم اللە) ئایەتێکی سەربەخۆیە بۆ تەبەڕوک و جیا کردنەوەی سورەتەکانە لە یەکتری، جگە لە سورەتی تەوبە نەبێت (بسم اللە) لەپێش نییە.
٢ـ زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون خوێندنەوەی باسم اللە لە ناو نوێژدا سوننەتە.
٣ـ (بسم اللە) لە سەرەتای سورەت دەخوێندرێت نەک ناوەڕاستی سورەت و کۆتاکەی، لە کاتی دابڕان یان دەست پێکردن بە ئایەتێک یان ناوەڕاستی سورەت استعاذە خوێندن بەسە، پێویست ناکات (بسم اللە) بخوێنی لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.