سەردێری پرسیار: لە نوێژا لە هەموو ڕکاتەکان پێش ئەوەی ئایەتەکان بخوێنیت ئەبێ (أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيطَانِ الرَّجِيمِ) بڵێیت یان بەس سەرەتا ئەیڵێیت؟

بەرواری دانان :2023-11-21 کۆدی پرسیار:3181

پرسیار:

پرسیار: لە نوێژا لە هەموو ڕکاتەکان پێش ئەوەی ئایەتەکان بخوێنیت ئەبێ (أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيطَانِ الرَّجِيمِ) بڵێیت یان بەس سەرەتا ئەیڵێیت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە استعاذە دەڵێن:

١ـ زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون خوێندنەوەی (أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيطَانِ الرَّجِيمِ) پێش قورئان خوێندنەوە سوننەتە.

٢ـ استعاذة تەنها لە ڕەکاعەتی یەکەم دەگوترێ، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی، چونکە:

ـ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تەنها لە ڕەکاعەتی یەکەم استعاذەی خوێندووە.

ـ خوێندنەوەی قورئان هەموو بە یەک خوێندنەوە حساب دەکرێت لەناو نوێژ، بۆیە یەک جار دەخوێندرێت.

ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (تەنها یەک استعاذە گوتن لەناو نوێژدا ئەمە وتەی بەهێزە) زاد المعاد (١/٢٤٢).

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (استعاذة پێش خوێندنەوەی قورئان سەرەتای نوێژ سونەتە، سەبارەت بە ڕەکاعەتی دووەم و سێیەم و چوارەم استعاذە ناڵێیت، بەڵکو استعاذة بۆ ڕەکاعەتی یەکەم بەسە) تسهیل الألمام (٢/٢١٤).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام