سەردێری پرسیار: ئەو نوێژانەی کە دوو ڕکات دوو ڕکات ئەکرێ بۆ نموونە نوێژی چێشتەنگاو کاتێ لە ڕەکاتی دووەم سەلام ئەدەیتەوە و هەڵەستیتەوە بۆ ڕکاتی سێیەم لەو کاتەیا ئەبێ دوای اللە اکبر دوعای استفتاح بخوێنیتەوە یان نا؟

بەرواری دانان :2023-11-21 کۆدی پرسیار:3182

پرسیار:

پرسیار: ئەو نوێژانەی کە دوو ڕکات دوو ڕکات ئەکرێ بۆ نموونە نوێژی چێشتەنگاو کاتێ لە ڕەکاتی دووەم سەلام ئەدەیتەوە و هەڵەستیتەوە بۆ ڕکاتی سێیەم لەو کاتەیا ئەبێ دوای اللە اکبر دوعای استفتاح بخوێنیتەوە یان نا؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن:

١ـ دوعای سەرەتای نوێژ سوننەتە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، کە ئەمە وتەی ڕاستە.

٢ـ دوعای سەرەتای نوێژ سوننەتە بۆ نوێژی واجب و سوننەت.

٣ـ بەلێ بۆ دوو ڕەکاعەتی دووەمیش سوننەتە دوعای سەرەتای نوێژ بخوێندرێت لە نوێژی چێشت تەنگاو ئەگەر لە دوو ڕەکاعەتی یەکەم سەلام درایەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام