سەردێری پرسیار:لە کاتی زیکرا ئەبێ هەر دەمت بجووڵێ؟ من شەوان پێش خەوتن زیکر ئەکەم سورەتەکان ئەخوێنم بەس دەم ناجوڵێنم هەر لە دڵی خۆما ئەیڵێم، چونکە لەسەر خەوتنم تاقەتم نییە دەم بجوڵێنم هەستەکەم شەویلگەم ئەیەشێت بەو شێوەیە ئەبێت یان هەر ئەبێ دەم بجووڵێ؟

بەرواری دانان :2023-11-21 کۆدی پرسیار:3185

پرسیار:

پرسیار: لە کاتی زیکرا ئەبێ هەر دەمت بجووڵێ؟ من شەوان پێش خەوتن زیکر ئەکەم سورەتەکان ئەخوێنم بەس دەم ناجوڵێنم هەر لە دڵی خۆما ئەیڵێم، چونکە لەسەر خەوتنم تاقەتم نییە دەم بجوڵێنم هەستەکەم شەویلگەم ئەیەشێت بەو شێوەیە ئەبێت یان هەر ئەبێ دەم بجووڵێ؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ زیکری خەوتن ئەسڵ وایە دەبێت بە زمان بگوترێت، نابێت تەنها بەدڵ بڵێیت.

٢ـ دەبێت ئەوەی زیکر دەکات ئاگای لەخۆی بێت چ دەڵێت، نابێت مینگە منیگ بکات نەزانێت چ دەڵێت.

٣ـ باشترین زیکری خەوتن ئەوەیە بە زمان بڵێیت و بەدڵیش ئاگات لێ بێت.

٤ـ دەم جوولاندن بە تەنیا بەس نییە، بەڵکو دەبێت بزانیت چ دەڵێیت و ئاگات لێ بێ.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام