پرسیار: بۆچی نووسین لەسەر گۆڕ حەڕامە؟
وەڵام: ڕیوایەت هاتوون نەهی کردووە لە نووسین لەسەر گۆڕ: ( وأن يُكْتَبَ عليه)، بەڵام ئەم زیادەیە محفوظ نییە، ئەو وتەی دەڵێت حەڕامە لەسەر گۆڕ بنووسی وتەیەکی بەهێزە لە بابی (سد الذرائع)، چونکە ئەوەی ناوی دەنووسرێت لەسەر گۆڕ ئەگەر کەسێکی خۆشەویست بێت ئەمە دەبێتە هۆکاری زیادەڕەوی کردن، ئەگەر کەسێکی خۆشەویست نەبێت ئەوە زەمی دەکرێت و ئیهانەی دەکرێت، هیچ پێویست ناکات لەسەر گۆڕ بنووسرێت، ئەگەر بەردێک لەلای سەری دابنرێت ئەمە باشترە و کردەوەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) بووە.
هیچ جیاوازی نییە لەسەر گۆڕ بنووسی یان بەرد یان لەوحەیەک، هەروەها دروست نییە ئایەتی قورئانیش بنووسی لەسەر گۆڕ یان بەر یان لەوحەیەک.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت بۆ ئەوە چووە نابێت دوعای چوونە ناو گۆڕستان لەسەر دەرگای گۆڕستان بنووسرێت، چونکە هیچ ئەسل و ئەساسی نییە، هەروەها ترسی ئەوە هەیە ببێتە هۆکارێک بۆ نووسین لەسەر گۆڕ. (الفتاوی) لابن باز (١٣/٢٤٤).
جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە نووسین لەسەر گۆڕ، دوو وتە ھەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون باش نییە لەسەر گۆڕ بنووسیت، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە.
دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون حەڕامە لەسەر گۆڕ بنووسی، کە ئەمە وتەی شەوکانی و ابن بازە.