پرسیار: حوکمی کوشتنی ئاژەڵی دڕندە کە زەرەر و زیانی لێداویت وەک سەگ و ڕێوی و گورگ، لە ڕێگەی دەرمانێکی ژەهراوی بیکەی بەسەر خواردن بۆی و پێی بکوژی؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ هەر ئاژەڵێک زیانی بۆ مرۆڤ هەبێت دروستە بیکوژیت، بەڵام ئەگەر توانای هەبێت دووریان خاتەوە بێ کوشتن و زیان لابدات بێ کوشتن نابێت کوشتن بەکاربێنێت.
٢ـ کوشتنی ئاژەڵ دروستە بە ژەهر ئەگەر زیانی بۆ ئاژەڵی تر نەبێت، واتە ئاژەلی تر نەخوات کە زیانی بۆت نییە.
٣ـ مرۆڤ دەبێت هەست بە نیعمەتی خوای گەورە بکات کە ڕێگەی داوە روح لەبەرێک بکوژیت لەبەر ئەوی زیانی بۆ مرۆڤ هەیە.