سەردێری پرسیار:شێوازی دانشتنی تەحیات چۆنە؟ ژن و پیاو وەک یەک وان؟

بەرواری دانان :2023-11-21 کۆدی پرسیار:3188

پرسیار:

پرسیار: شێوازی دانشتنی تەحیات چۆنە؟ ژن و پیاو وەک یەک وان؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن:

١ـ تەوەرک لە تەحیاتی کۆتاییە ئەگەر نوێژێک دوو تەحیاتی هەبێت، ئەگەر نوێژەکە یەک تەحیاتی هەبێت وەک نوێژی بەیانی ئەوە سونەتە بە شێوەی افتراش دابنیشیت، کە ئەمە وتەی حەنابلە و ابن قدامە و ابن عثیمینە.

٢ـ سەبارەت بە حیکمەتی تەوەرک زانایان دەڵێن:

ـ هەندێک زانا بۆ ئەوەیە تاکو جیاوازی بخرێتە نێوان هەردوو دانیشتنەکان و لێک جیا بکرێنەوە.

ـ هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون تەحیاتی یەکەم سووکترە لە تەحیاتی دووەم، بۆیە لە تەحیاتی یەکەم ئامادەیە بۆ هەستانەوە بۆ قیامی دووەم، بەڵام تەحیاتی دووەم درێژە لەبەر ئەوە بە شێوەی تەوەرک دادەنیشێت.

٣ـ تەوەرك دوو شێوەی هەیە:

یەکەم: قاچی چەپ لەسەر زەوی ڕادەخەیت، وە قاچی ڕاست دەچەقێنی یان هەڵ دەدەی، وە هەردوو قاچەکان دەبەیتە لای ڕاست، وە هەردوو لای نەرمای پشتەوە لەسەر زەوی دادەنێیت.

دووەم: هەردوو قاچەکان لەسەر زەوی دادەنێیت، وە هەردووکیان دەبەیتە لای چەپ، وە هەردوو لای نەرمای پشتەوە لەسەر زەوی دادەنێیت.

سەبارەت بە افتراش لەسەر قاچی چەپ دادەنیشیت و قاچی ڕاست دەچەقێنی لەسەر زەوی.

٤ـ ژن و پیاو وەک یەک وان بۆ تەورک و افتراش.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام