سەردێری پرسیار:کەسێک نوێژی کردووە ڕووی لە قیبلە نەبووە پێش سێ ڕۆژ، ئێستا زانیویەتی ئایا دەبێت نوێژ دووبارە بکاتەوە؟

بەرواری دانان :2023-11-22 کۆدی پرسیار:3189

پرسیار:

پرسیار: کەسێک نوێژی کردووە ڕووی لە قیبلە نەبووە پێش سێ ڕۆژ، ئێستا زانیویەتی ئایا دەبێت نوێژ دووبارە بکاتەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- هەموو زانایان یەک دەنگن ڕوو لە قیبلە کردن مەرجە بۆ نوێژ. (المجموع) للنووي (٣/١٨٩)، (بدایة المجتهد) لابن رشد (١/١١١).

٢- ھەر کەسێک لەناو نوێژ ڕووی لە قیبلە وەربگێڕێت بێ عوزر و بە ئەنقەست و زانا بێت نوێژی بەتال دەبێتەوە. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیة (٢٢٧/٢٣)، (مراتب الإجماع) لابن حزم لاپەڕە (٢٨).

٣- سەبارەت بە نوێژ کردنی کەسێک ڕووی لە قیبلە نەبووە ئەم سێ حاڵەتانەن:

یەکەم: ئەگەر لە سەفەر بووبێت و قیبلەی لێ بزربووبێت و کەسی دەست نەکەوت پرسیاری لێ بکات، خۆی ئیجتهادی کردبێت، ئەوە نوێژی دروستە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.

هەندێک زانا دەڵێن ھەر کەسێک لە حضر نوێژ بکات ڕووەوە بێجگە لە قیبلە دەبێت نوێژ دووبارە بکاتەوە، کە ئەمە وتەی ئیمام ئەحمەدە، چونکە توانای ھەیە قیبلە بدۆزێتەوە یان بە پرسیار کردن یان بە بینینی محاریب لە مزگەوت، عوزری نییە بە نەزانین ئیلا ئەگەر کەسەلە خۆی ئەھلی ئیجتهاد بێت دروستە لە حضریش ئیجتھاد بکات، ئەمە وتەیەکی بەھێزە.

دووەم: ئەگەر لە شوێنێک ئیجتهاد نەکات، نوێژ بکات ڕووی لە قیبلە نەبێت، ئەوە نوێژی دروست نییە و دەبێت دووبارە بکاتەوە بە یەک دەنگی هەموو زانایان. (التمهيد) لابن عبد البر (17/54)، (المجموع) للنووي (1/204).

سێیەم: لەبیری کردووە ڕووی لە قیبلە نەبووە (واتە: نسیان)، لەم حاڵەتە نوێژی بەتالە و نوێژ قەزا دەکاتەوە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، جا کاتی نوێژ مابێت یان نەمابێت (واتە: ماوەی بەسەردا چووبێت).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام