سەردێری پرسیار: حوکمی تاخیر کردنی قەزاکردنەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان تا ڕەمەزانێکی تر ؟

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 319

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئافرەت تاوانبار دەبێت ئەگەر ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان لەسەر بێت نەگرێتەوە هەتا ڕەمەزانێکی تری بەسەری دادێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // هەموو زانایان یەک دەنگن هەر کەسێک ڕۆژووی ڕەمەزان بشکێنێک دەبێت بگرێتەوە پێش ئەوەی مانگێکی تری ڕەمەزان بەسەری دابێت .

عن عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قالت : ( كَانَ يَكُونُ عَلَيَّ الصَّوْمُ مِنْ رَمَضَانَ ، فَمَا أَسْتَطِيعُ أَنْ أَقْضِيَهُ إِلا فِي شَعْبَانَ ، وَذَلِكَ لِمَكَانِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) . رواه البخاري (۱۹٥۰) ، ومسلم (۱۱٤٦)

واتە : عائشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : (( من ڕۆژووی ڕەمەزانم لەسەر بوو ، نەم دەتوانی بگرمەوە ئیلا لە مانگی شەعبان نەبێت ، ئەمەشیان لەبەر پێغەمبەر خوا بوو کە نەمدەتوانی بگرمەوە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تاخیر کردنی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان هەتا مانگێکی تری ڕەمەزان نابێت کە ئەمە بەناو بانگە لە ناو زانایان ، چونکە عائشە دەفەرمووێت : " كان يكون عليّ الصوم من رمضان فلا أستطيع أن أقضيه إلا في شعبان" ئەمە بەلگەیە کە ڕوخسەت نییە هەتا ڕەمەزانی دووەم ، ئەگەر ڕۆژوو دوا بخات هەتا ڕەمەزانێکی تر بئ عوزر ئەوە تاوانبار دەبێت ، وە لەسەری واجبە دەست پێشخەری بکات لە گرتنەوەی دوای ڕەمەزانی دووەم .

جیاوازی هەیە ئایا دەبێت ئیلا خواردنیش بدات یان نە ؟

وتەی ڕاست واجب نییە خواردن بدات ، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ اللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ )) خوای گەورە هیچی لەسەر واجب نەکردووە ئیلا ڕوژوو گرتنەوە نەبێت . )) مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج۱۹

زانایان دەلێن تاخیر کردنی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان هەتا مانگێکی تری ڕەمەزان ئەم دوو حالەتانەن :

حالەتی یەکەم // ئەگەر عوزری هەبوو لە تاخیر کردن ، نموونە : یەکێک نەخۆش بوو هەتا مانگێکی تری ڕەمەزان ، ئەمەیان تاوانی لەسەر نییە بەلکو تەنها ئەو ڕۆژووانە دەگرێتەوە کە شکاندوویەتی .

حالەتی دووەم // ئەگەر عوزری نەبوو لە تاخیر کردن ئەمەیان تاوانبار دەبێت ، وە هەموو زانایان یەک دەنگن کە دەبێت ڕۆژوو بگرێتەوە بەلام جیاوازی لەوەدایە ئایا ئیلا دەبێت لەگەڵ هەر ڕۆژوویەک خواردنیش بدات یان نە ؟ دوو وتە هەیە :

یەکەم : هەندێک زانا دەلێن دەبێت خواردنیش بدات لەگەڵ هەر ڕۆژوویێک ، کە ئەمە وتەی مالک ، شافعی ، احمد ، ........ ، هتد ، بەلگە :

(۱) لە هەندێک هاوەڵان نقل کراوە کە دەبێت خواردن بدەیت ، لەوانە ابو هریرة و ابن عباس .

دووەم : هەندێک زانا دەلێن تەنها ڕۆژوو گرتنەوەی لەسەرە خواردنی لەسەر نییە ، کە ئەمە وتەی ابو حنیفە ، بخاری ، ابن عثیمین ، ....... هتد ، بەلگە :

(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ (۱٨٥) )) البقرة .

واتە : هەر کەسێک نەخۆش بێت یان لەسەفەر بێت با ڕۆژێکی تر بگرێتەوە .

لەم ئایەتە تەنها باسی ڕۆژوو گرتنەوەی کردووە باسی خواردنی نەکردووە ، بەلگەیە کە تەنها ڕۆژوو گرتنەوە لەسەر یەتی .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی هاوەڵان لەم بابەتە بۆ ئەوەی بلێی بەلگەیە جێگای تێڕوانینە ئەگەر پێچەوانەی قورئان بێت ، ئەم خواردن دانە پێچەوانەی قورئانە ، چونکە خوای گەورە هیچی تری واجب نەکردووە ئیلا گرتنەوەی ڕۆژوویێکی تر نەبێت ، هیچی تری واجب نەکردووە لەسەر ئەمە ، کەواتە لەسەر ئەوە ئێمە کەس پابەند ناکەین بە شتێک خوای گەورە فەرمانی پێ نەکردبێت ئیلا بە بەلگە نەبێت ، ئەوەی لە ابو هریرة ابن عباس نقل کراوه وەک سونەت وایە خواردن بدەیت نەک واجب بێت خواردنیش بدەیت ، ........ )) شرح الممتع ج٦ لاپەڕە ٤٥۱

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) هەموو زانایان یەک دەنگن هەر کەسێک ڕۆژووی ڕەمەزان بشکێنێک دەبێت بگرێتەوە پێش ئەوەی مانگێکی تری ڕەمەزان بەسەری دابێت .

(۲) ئەگەر عوزری هەبوو لە تاخیر کردن ، نموونە : یەکێک نەخۆش بوو هەتا مانگێکی تری ڕەمەزان ، ئەمەیان تاوانی لەسەر نییە بەلکو تەنها ئەو ڕۆژووانە دەگرێتەوە کە شکاندوویەتی .

(۳) ئەگەر عوزری نەبوو لە تاخیر کردن ئەمەیان تاوانبار دەبێت ، وە هەموو زانایان یەک دەنگن کە دەبێت ڕۆژوو بگرێتەوە ، بەلام جیاوازی لەوە دایە ئایا خواردنیش دەدات یان نە ، وتەی ڕاست خواردن دان واجب نییە لەسەری بەلکو دەلێن سونەتە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام