پرسیار: بۆچی دوعای قورئان لە سوجدەدا دروستە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر کەراهەتی قورئان خوێندنەوە لە ڕکوع و سوجدەدا. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە (٢٣/٥٨).
٢ـ زانایان سەبارەت بە حیکمەتی نەهی کردن لە قورئان خوێندنەوە لە ڕکوع و سوجدە دەڵێن:
ـ چونکە باشترین ڕوکنی نوێژ بە پێوە وەستانە (واتە: قیام)ە، وە باشترین زیکریش قورئانە، باشترین دەبێت لە شوێنی خۆی بێت نابێت لە شوێنی تر بڵێیت، بۆ ئەوەی کەس گومان نەبات قورئانیش وەک زیکری ترە.
ـ چونکە قورئان باشترین وتەیە و وتەی خوای گەورەیە، حالەتی ڕکوع و سوجدە زەلیلی بەندەی تێدایە، وەک ئاداب جوان نییە قورئان لەم دوو شوێنە بخوێنی.
٣ـ زانایان دەڵێن دروستە دوعای قورئان لە سوجدە بخوێندرێت، چونکە بە نییەتی دوعا دەخوێنێت نەک قورئان خوێندنەوە، هەموو کردەوەیەکیش بە نییەتە. (تحفة المحتاج) للزرشي (٢/٦١)، (فتاوى اللجنة الدائمة) (٦/٤٤٣) .