سەردێری پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم ئەثەرە بدەن: عَنْ انس أَنَّ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ كَانَ إِذَا قُحِطُوا اسْتَسْقَى بِالْعَبَّاسِ بنِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ، وَقَالَ: اللَّهُمَّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَسْقِي إِلَيْكَ بِنَبِيِّنَا فَتَسْقِينَا، وَإِنَّا نَتَوَسَّلُ إِلَيْكَ بِعَمِّ نَبِيِّنَا فَاسْقِنَا، فَيُسْقَوْنَ؟

بەرواری دانان :2023-11-25 کۆدی پرسیار:3194

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم ئەثەرە بدەن: عَنْ انس أَنَّ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ كَانَ إِذَا قُحِطُوا اسْتَسْقَى بِالْعَبَّاسِ بنِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ، وَقَالَ: اللَّهُمَّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَسْقِي إِلَيْكَ بِنَبِيِّنَا فَتَسْقِينَا، وَإِنَّا نَتَوَسَّلُ إِلَيْكَ بِعَمِّ نَبِيِّنَا فَاسْقِنَا، فَيُسْقَوْنَ؟

دەقی وەڵام:

وەلام: عَنْ انس أَنَّ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ كَانَ إِذَا قُحِطُوا اسْتَسْقَى بِالْعَبَّاسِ بنِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ، وَقَالَ: اللَّهُمَّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَسْقِي إِلَيْكَ بِنَبِيِّنَا فَتَسْقِينَا، وَإِنَّا نَتَوَسَّلُ إِلَيْكَ بِعَمِّ نَبِيِّنَا فَاسْقِنَا، فَيُسْقَوْنَ، رَوَاهُ الْبُخَارِيُّ.

واتە: لە ئەنەس دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: عومەر خوا لێی ڕازی بێت کاتێک وشکە ساڵی دەهات داوای لە العباس بن عبد المطلب دەکرد دوعا بکات، دەیوت: (ئەی خوایە ئێمە داوای باران بارینمان دەکرد بە پێغەمبەری تۆ بارانمان بۆ دەباری، ئێستا ئێمە داوای باران بارین دەکەین لەتۆ بە مامی پێغەمبەری ئێمە بارانمان بۆ ببارێنە، باران دەباری.

(یستسقي بالعباس): لەوانەیە عومەر داوای دوعا کردنی باران بارینی لە العباس کردبێت لەبەر دوو شت:

١- لەبەر نزیکی لە پێغەمبەری خوا (ﷺ).

٢- لەبەر باشی و تەقوای العباس.

ئەثەرەکە بەڵگەیە دروستە تەوەسول بکرێت بە دوعای پیاوچاکێک کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە، چونکە هاوەڵان تەوەسولیان دەکرد بە دوعای پێغەمبەری خوا (ﷺ) کاتێک زیندوو بوو، کاتێک مرد داوایان لە مامی کرد دوعایان بۆ بکات تا باران ببارێت.

ئەهلی بیدەع ئەمە دەکەنە بەڵگە دروستە تەوەسول بە زاتی پیاوچاک بکەیت، کە ئەمەش لاوازە لە دوو ڕووەوە:

یەکەم: تەوەسولی ئەم فەرموودەیە تەوەسولی زات نییە بەڵکو تەوەسول کردنە بە دوعایان.

دووەم: ئەگەر تەوەسول بە زات دروست بوایا ئەوە پێغەمبەری خوا (ﷺ) لەپێشتر بوو تەوەسولی پێ بکرێت جا زیندوو بێ یان مردوو بێ، کاتێک چونکە لای عباس بەڵگەیە ئەوان مەبەستیان تەوەسولی زات نەبوو بە پێغەمبەر(ﷺ)، ئەگەر نا تەوەسولیان بە زاتی پێغەمبەر (ﷺ) دەکرد.

تەوەسولی ڕاست و دروست ئەوەیە ھۆکار گرتنەبەره به ھۆکاری دروست كه بتگەیەنێتە داواکراو، وەک تەوەسل بە ناو و سیفەتەکانی خوای گەورە، تەوەسل کردن بە ئیمان ھێنان بە خوا و پێغەمبەر و کردەوەی باش و باسکردنی حاڵی خۆت، تەوەسل کردن بە باسکردنی حاڵی خۆی، تەوەسل کردن بە دوعای پیاوێکی باش کە زیندوو بێت و ئومێدی قبول بوونی دوعای ھەبێت، چونکە ھاوەڵان داوایان لە پێغەمبەر دەکرد دوعایان بۆ بکات بە شێوەیەکی گشتی، یان دوعای تایبەت.

تەوەسلی نادروست و ھەڵە ئەویش ئەوەیە مرۆڤ تەوەسول بکات بە شتێک كه وەسیلە نییە و شەرع ڕێگەی نەداوە، چونکە تەوەسلی لەم جۆرە لەغوەیە و باطلە و پێچەوانەی عەقل و نەقلە، لەوانە تەوەسول بکات بە دوعای مردوو و داوای لێ بکات دوعا بۆی بکات لە خوا، ئەمە وەسیلەی شەرعی نییە، بەڵکو لە بێ عەقڵیە داوا لە مردوو بکەیت بۆ ئەوەی دوعات بۆ لە خوا بکات.

لەوانەی کە تەوەسولی دروست نەبێت، تەوەسل کردنه بە جاھی پێغەمبەر (ﷺ).

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: واستە ھەیە ھەر کەسێک ئینکاری بکات ئەوە تووشی کوفر بووە، واستە ھەیە ھەر کەسێک دانی پیا بنێت تووشی کوفر بووە.

ئەو واستەی ئینکاری بکەیت تووشی کوفر بوویت کامەیە؟ ئەوە واستەیە پێغەمبەرانن، ئەوان واستەن لە نێوان خوا و بەندەکانی بۆ گەیاندنی ڕیسالە و فەرمان و نەھی خوا، ھەر کەسێک ئینکاری بکات تووشی کوفر بووە، چونکە ئینکاری ڕیسالەی پێغەمبەرانی کردووە.

واستە ھەیە ھەر کەسێک دانی پیا بنێت ئەوە تووشی کوفر بووە، ئەویش ئەوەیە مرۆڤ واستە لەنێوان خۆی و خوا دابنێت بۆ گەیاندنی پێویستی یەکانی و بەرزکردنەوەی دوعاکانی). إعانة المستفيد (١/١٧٤-١٧٥).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام