سەردێری پرسیار:دەکرێت ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم فەرموودەیە بدەن: (المیت یعذب بما نیح علیە)، بۆچی مردوو سزا دەدرێت لەبەر کردەوەی کەسانی تر؟

بەرواری دانان :2023-11-25 کۆدی پرسیار:3195

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم فەرموودەیە بدەن: (المیت یعذب بما نیح علیە)، بۆچی مردوو سزا دەدرێت لەبەر کردەوەی کەسانی تر؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ تَعَالَى عَنْهُمَا عَنِ النَّبِيِّ (ﷺ) قَالَ: (الْمَيِّتُ يُعَذَّبُ فِي قَبْرِهِ بِمَا نِيحَ عَلَيْهِ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.

واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (مردوو لەناو گۆڕەکەی خۆیدا سزا دەدرێت بەهۆی نیاحە کردن بەسەریەوە).

(المیت یعذب بما نیح علیە): لەم فەرموودەیە دەفەرمووێت: مردوو سزا دەدرێت لەبەر نیاحە لەسەر ئەنجام دان، واتە: مردوو سزا دەدرێت لەبەر کردەوەی کەسانی تر، ئایەتی تر هاتووە کەس تاوانی کەس هەلناگرێت، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٞ وِزۡرَ أُخۡرَىٰۚ﴾ [الأنعام: 164]؟

وەڵام لە چەند ڕووەوەیە:

یەکەم: هەندێک ئینکاری فەرموودەکە دەکەن، لەوانە عائشة دەفەرمووێت: (رحم اللە عبد الرحمن، سمع شیئا فلم یحفظە، إنما مرت علی جنازة علی رسول اللە جنازة یهودي وهم یبکون علیە، فقال: (أنتم تبکون وإنە لیعدب في قبرە). أخرجە البخاري (٣٩٧٨)، ومسلم (٩٣١-٩٣٢)، هذا للفظ لمسلم.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەمە تایبەتە بەوەی وەسیەت دەکات نیاحەی لەسەر بکرێت، لەسەر ئەمە نیاحە بەهۆی کردەوەی کەسەکە بووە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، بەڵام فەرموودەکە گشتییە و ئەمەیان لاوازە.

سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون مەبەست لە (یعذب)، ئەوەیە هەست بە ئێش و ئازار دەکات لەبەر نیاحە لەسەر کردن، کە ئەمە وتەی طبری و عیاض و ابن تیمیة و ابن قیمە، لەجیاتی ئەوەی دوعا و استغفاری بۆ بکەن ئەم نیاحەیە دەکەن، فەرموودەکە نەیفەرموو: (یعاقب)، وشەی: (العذاب) گشتی ترە لە (العقاب)، بۆیە پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: (السفر قطعة من العذاب)، سەفەری بە (عذاب) ناو ناوە، ئەمەیان عقاب نییە لەسەر تاوان. أخرجە البخاري (١٨٠٤)، ومسلم (١٩٢٧)، (الفتاوی) لابن تیمیة (٢٤/٣٦٩).

وتەی ڕاست وتەی سێیەمە، واللە اعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام