پرسیار: حوکمی تەلقینی مردووە دوای شاردنەوە؟
وەڵام: هەندێک فوقەها فەرموودەیەکی لاواز دەکەنە بەڵگەیە لەسەر سوننەتی تەلقین لەسەر مردوو دوای شاردنەوە، ئەگەرچی لاوازە بەڵام لە بابەتی (فضائل الأعمال) وەردەگیرێت، هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروست نییە و داهێنراوە، چونکە پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەمەی نەکردووە و خەلیفەکانیش ئەمەیان نەکردووە، ئەگەر جێگیر ببوایا هاوەڵان دەیانکرد، کە ئەمە وتەی ڕاستە، چونکە:
یەکەم: پێچەوانەی دەقە شەرعی یەکانە کە مردوو گوێی لە زیندوو نابێت، مەگەر ئەوە نەبێت کە فەرموودە باسیکردووە لە کاتێک مردوو بەجێ دەهێلن گوێی لە دەنگی نەعلەکانیان دەبێت.
دووەم: مردووە چووە بە کردەوەی خۆیەوە و لەسەر چی مردووە ئەوە حسابە، ناکرێت وا بە ئاسانی تەقلین بکرێت و بە ئاسانی لە وەڵام دانەوەی پرسیارەکان ڕزگار بێت یان سەرکەتوو بێت.
سێیەم: پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئێمەی فێرکردووە دوعا بۆ مردوو بکەین، ئەگەر شتێکی ڕێگەپێدراو بوایا تەلقین ئوممەتی فێر دەکردین.