پرسیار: کەسێک بەلای گۆڕستاندا تێ دەپەڕێت ئایا سوننەتە سەلام بکات و دوعاکە بکات یان سەلام کردن تایبەتە بەو حاڵەتەی سەردانی گۆڕستان بکات؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- ئەوەی سەردانی گۆرستان دەکات سوننەتە سەلام لە مردووەکان بکات و دوعا بکات بەم شێوەیە: (السَّلامُ عَلَيْكُمْ أَهْلَ الدِّيَارِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُسْلِمِينَ وَإِنَّا إِنْ شَاءَ اللَّهُ تَعَالَى بِكُمْ لاحِقُونَ نَسْأَلُ اللَّهَ لَنَا وَلَكُمُ الْعَافِيَةَ).
٢- ئەگەر کەسێک دوور بێت لە گۆڕستان و بەلایدا تێپەڕێت، ئەوەندە دوور بێت بە (مار: واتە: ئەوەی تێدەپەڕێت) حساب نەکرێت، نموونە: نێوان تۆ و گۆڕستان کیلۆمەترێکە بەڵام دەیبینی، ئەمەیان بە (مار) حساب ناکرێت. (فتح ذي الجلال والإکرام) لابن عثیمین (٥/٦٥٣).
٣- ئەگەر کەسێک نزیک بێت لە گۆرستان و بەلایدا تێپەڕێت و سەردانی نەکات، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەلام دەکات یان نە، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سەلام دەکات، بەڵگە:
- عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ تَعَالَى عَنْهُمَا قَالَ: مَرَّ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) بِقُبُورِ الْمَدِينَةِ فَأَقْبَلَ عَلَيْهِمْ بِوَجْهِهِ فَقَالَ: (السَّلامُ عَلَيْكُمْ يَا أَهْلَ الْقُبُورِ يَغْفِرُ اللَّهُ لَنَا وَلَكُمْ، أَنْتُمْ سَلَفُنَا وَنَحْنُ بِالأَثَرِ) رَوَاهُ التِّرْمِذِيُّ، وَقَالَ: حَسَنٌ.
وتەی: (مر) بەڵگەیە دروستە سەلام بکەیت ئەگەر نییەتی سەردان کردنیشت نەبێت.
- لەڕووی عەقلەوە دەبێ سەلامی لێ بکەیت ئەگەر گۆڕەکە ببینیت هەروەک چۆن زیندوویەک دەبینیت سەلامی لێ دەکەیت.
دووەم: هەندێ زانای تر بۆ ئەوە چوون سوننەت نییە سەلام بکات ئەگەر نییەتی سەردان کردنی نەبێت، بەڵگە:
- فەرموودەی صحیح هاتووە تەنها بۆ سەردانی گۆرستان کردن، فەرموودەی ابن عباس لاوازە کە بەلای گۆردا تێپەڕیوە و سەلامی کردووە.
- گۆڕستانی ئێستا دەورە دراون بە دیوار، ئێستا گۆڕستان هەیە کەس گۆڕەکان نابینێت پێچەوانەی گۆڕستان کۆن کە گۆرەکان دەبینران.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (باشتر وایە سەلام بکەیت ئەگەرچی بەلای گۆڕیشدا تێپەڕی، بەڵام سەردان کردن لەگەڵ سەلام باشترە و تەواوترە). (الفتاوی) (١٣/٣٣٣).