پرسیار: ئایا سوجدەی قورئان خوێندنەوە دەبێ هەموو جارێک ببردرێت ئەگەر لای مامۆستا بخوێنیتەوە یان لەبەر بڵێیت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ سوجدەی قورئان خوێندنەوە سوننەتە واجب نییە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، کە ئەمە وتەی ڕاستە.
٢ـ ئەگەر لە یەک مەجلس و یەک ئایەت یان هەمان شوێن سوجدەی قورئان خوێندنەوە دووبارە کراوەیە پێویست ناکات جارێکی تر سوجدە ببردرێت، یەک جار سوجدە بردن بەسه، کە ئەمە وتەی هەندێک شافعی و حەنابلە و ابن عثیمین و چەند زانای ترە. (مجموع الفتاوى) لابن عثیمین (١٤/٣١٨).
٣ـ ئەگەر دوو ئایەتی جیاواز بوون شوێنی سوجدە بردن بن، ئەوە سوننەتە بۆ هەردوو شوێنەکان سوجدە ببەت.