پرسیار // ئایا دروستە ڕۆژی جومعە بەڕۆژوو ببیت ؟
وەلام // زانایان دەلێن باش نییە ڕۆژی جومعە تایبەت بکەیت بۆ بەڕۆژوو بوون ئیلا ڕۆژێک پێش جومعە یان پاش جومعە لەگەلی بەڕۆژوو ببیت .
عن ابی هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : ( لا يَصُومَنَّ أَحَدُكُمْ يَوْمَ الْجُمُعَةِ إِلا يَوْمًا قَبْلَهُ أَوْ بَعْدَهُ ) رواه البخاري (1849) ومسلم (1929) .
واتە : با کەسێک لە ئێوە بە ڕۆژوو نەبێت ڕۆژی جومعە ئیلا ڕۆژێک پێشی لەگەڵی بەڕۆژوو بێت یان ڕۆژێک پاشی لەگەڵی بەڕۆژوو بێت .
ڕیوایەتی مسلم ھاتووە عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : ( لا تَخْتَصُّوا لَيْلَةَ الْجُمُعَةِ بِقِيَامٍ مِنْ بَيْنِ اللَّيَالِي وَلَا تَخُصُّوا يَوْمَ الْجُمُعَةِ بِصِيَامٍ مِنْ بَيْنِ الْأَيَّامِ إِلا أَنْ يَكُونَ فِي صَوْمٍ يَصُومُهُ أَحَدُكُمْ ) ( الصيام/1930) .
لەم فەرموودەدا دەلێت ڕۆژی جومعە تایبەت مەکەن بەسەر ڕۆژەکانی تر بۆ بەڕۆژوو بوون .
وفي الصحيح عَنْ جُوَيْرِيَةَ بِنْتِ الْحَارِثِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دَخَلَ عَلَيْهَا يَوْمَ الْجُمُعَةِ وَهِيَ صَائِمَةٌ فَقَالَ أَصُمْتِ أَمْسِ قَالَتْ لا قَالَ تُرِيدِينَ أَنْ تَصُومِي غَدًا قَالَتْ لا قَالَ فَأَفْطِرِي . ) رواه البخاري ( الصوم/1850) .
واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت چووە لای جویریەی خێزانی بە ڕۆژوو بوو ڕۆژی جومعە پێی فەرموو : مەبەستی بەڕۆژوو بوونت ھەیە بۆ سبەی ؟ وتی : نەخێر ، فەرمووی : ڕۆژووی خۆت بشکێنە .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باش نییە ڕۆژی جومعە بەڕۆژوو ببیت بە تەنیا ، ئیلا ئەگەر جومعە و ڕۆژووەکەی پێکەوە کۆ ببنەوە ، نموونە : کەسێک ڕۆژێک بەڕۆژوو دەبێت و ڕۆژێک دەشکێنێت ڕۆژێکیان بکەوێتە جومعە دروستە ، یان یەکێک عادەتی وابێت یەکەم ڕۆژی ھەموو مانگێک بەڕۆژوو بێت یان کۆتاییەکەی یان ناوەڕاستەکەی . )) المغنی ج٣ لاپەڕە ٥٣
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھاوەڵانی ئێمە دەلێن : باش نییە تەنھا ڕۆژی جومعە بەڕۆژوو بیت ئەگەر ڕۆژێک پێشی یان ڕۆژێک پاشی یان ڕۆژی عادەتی بکەوێتە جومعە وەک ئەوەی نەزر بکات بەڕۆژوو بێت لەو ڕۆژە کە نەخۆشی چاک دەبێتەوە ....... )) المجموع ج ٦ لاپەڕە ٤٧٩
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دوفەرمووێت : (( ئەگەر مرۆڤ ڕۆژی جومعە بەڕۆژوو بێت یان شەوەکەی ھەلسێت بۆ شەونوێژ نەک تایبەتی بکات ھیچی تێدا نییە ، لە مانای فەرموودەی پێغەمبەرەوە وەردەگیرێت : (( لاتخصوا یوم الجمعة )) .
نموونە : پیاوێک کرێکارە کار دەکات ھەموو ڕۆژەکانی ھەفتە ھەتا پێنج شەم ، وە کاتی نییە ئیلا ڕۆژی جومعە نەبێت ، وە دەیەوێت بەڕۆژوو بێت ڕۆژی جومعە ئەوا دروستە ، چونکە ڕۆژی جومعەی تایبەت نەکردووە چونکە ڕۆژی جومعەیە ، بەلکو لەبەر ئەوە بووە چونکە ڕۆژی کات بووە کاتی ھەبووە ، ئەگەر کاتی ھەبوایا ڕۆژی دووشەم و سێ شەم بەڕۆژوو دەبوو .
نموونەیەکی تر : پیاوێک دەیەوێت ڕۆژوو قەزا بکاتەوە ھی ڕەمەزان ھیچی لەسە نەماوە ئیلا یەک ڕۆژو نەبێت ، وە ڕۆژی جومعە باشترین ڕۆژە بۆ کات کاتی ھەیە و بەڕۆژوو بوو ھیچی تێدا نییە .
ئەگەر ڕۆژی عەرەفە کەوتە ڕۆژی جومعە بەڕۆژوو بوو چونکە ڕۆژی عەرەفەیە ، نەک بەڕۆژوو بوو چونکە ڕۆژی جومعەیە ئەوا دروستە ، چونکە بەڕۆژوو نەبووە چونکە ڕۆژی جومعەیە ، بەلکو بەڕۆژوو بووە چونکە ڕۆژی عەرەفەیە . )) شرح بلوغ المرام ج٧ لاپەڕە ٤٤٣
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ