پرسیار: حوکمی زەکاتی مانگای کیوی؟
وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون زەکات واجب نییە لە مانگای کیوی، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، چونکە:
١ـ مانگای کیوی بە قوربانی و هدایا ناشێت، زەکات واجب نییە لێی. (الذخيرة) للقرافي (3/94)، (الكافي) لابن قدامة (1/383).
٢ـ ناوی مانگای لەسەر نییە بە مطلقی، بەڵکو مقید کراوە بە کیوی. (تبيين الحقائق) للزيلعي و (حاشية الشلبي) (1/263)، (المغني) لابن قدامة (2/445).
٣ـ مانگای کیوی وەک ئاژەڵی تری کیوی وایە و لە (بهيمة الأنعام) نییە، هەروەها نهێنی زەکات لە (بهيمة الأنعام) ئەوەیە لەبەر زۆری سوود و بەرهەمە، مانگای کیوی ئەمەی نییە. (المغني) لابن قدامة (2/445).
٤ـ زەکات لەو ئاژەلە دەکەوێت کە خواردنی لەوەڕگا بخوات یان زۆرینەی خواردنی لەوەڕگا بێت، مانگای کیو ئەمەی نییە.