پرسیار: ئایا زەکاتی گامێش هەمان حوکمی مانگای هەیە؟
وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن زەکات لە گامێش واجبە، گامێشیش لە مانگایە و زەکاتیان یەک شتە. (المغني) لابن قدامە (٢/٤٤٤)، (الاستذكار) لابن عبد البر (٣/١٩١).
ابن المنذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی گامێش حوکمی مانگای هەیە. (الإجماع) لاپەڕە (٤٥).