سەردێری پرسیار: مەرج بۆ واجب بوونی زەکاتی ئاژەڵ چییە؟

بەرواری دانان :2023-11-30 کۆدی پرسیار:3202

پرسیار:

پرسیار: مەرج بۆ واجب بوونی زەکاتی ئاژەڵ چییە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن مەرج بۆ واجب بوونی زەکاتی ئاژەڵ ئەمانەن:

یەکەم: دەبێت ساڵێکی بەسەردا بسوڕێتەوە، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە. (مراتب الإجماع) لابن حزم لاپەڕە (٣٨)، (المغني) لابن قدامە (٢/٤٦٧).

دووەم: دەبێت خواردنی لەوەڕگا بخوات نەک ئالیکی پێ بدرێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیە، دەبێ ساڵێکی تەواو یان زۆربەی ساڵەکە خواردنی لەوەڕگا بخوات. (الشرح الكبير) لابن قدامە (2/467)، (نهاية المحتاج) للرملي (3/66).

سێیەم: نابێت ئاژەڵەکە بۆ ئیش و کار بەکاربێنێت، وەک کێلان و ئاودان، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیە. (المغني) لابن قدامە (2/430).

چوارەم: دەبێت بگات بە حەدی نصاب، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە. (المجموع) للنووي (5/389)، (الاستذكار) لابن عبد البر (3/188).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام