سەردێری پرسیار:کاتی خۆی باوکێک ژن بۆ کوڕەکەی دێنێت مارەیەکەی بۆ نەکراوە لەوکاتە، ئێستا پیاوەکە لەبەر مالی خۆیەتی مارەیەکە دەبێت کێ بکات؟

بەرواری دانان :2023-11-30 کۆدی پرسیار:3203

پرسیار:

پرسیار: کاتی خۆی باوکێک ژن بۆ کوڕەکەی دێنێت مارەیەکەی بۆ نەکراوە لەوکاتە، ئێستا پیاوەکە لەبەر مالی خۆیەتی مارەیەکە دەبێت کێ بکات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ واجبە لەسەر باوک ژن بۆ کوڕەکەی بێنێت و مەسرەفی بکات ئەگەر مەسەرەفی کوڕ لەسەر باوک بێت (واتە: کوڕ هیچ مالی نەبێت) و کوڕەکەش پێویستی بە زەواج بێت. (المغني) (٨/١٧٢).

٢ـ ئەگەر کوڕ مالی نەبێت و هیچی نەبێت، لەسەر باوکە مەسرەفی بکات و مارەییشی بۆی بدات، ئەگەر کوڕ مالی هەبێت لەسەر خۆیەتی مەسرەفی زەواج بکات و مارەییش بدات، مارەیی نەدراوە ئەسڵ وایە لەسەر شانی کوڕە کە خۆی مارەییەکە بدات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام