پرسیار: مەرجە هەموو مالێک ساڵێکی بەسەردا سوڕابێتەوە بۆ واجب بوونی زەکات؟
وەڵام: سوڕانەوەی ساڵ بەسەر مالدا مەرجە بۆ واجب بوونی زەکات، جگە لەم پێنج شتە نەبێت:
یەکەم: دانەوێلە و بەرووبووم کە سوڕانەوەی ساڵ مەرج نییە بەسەریدا، لەبەر وتەی: ﴿وَءَاتُواْ حَقَّهُۥ يَوۡمَ حَصَادِهِۦۖ﴾ [الأنعام: 141].
دووەم: قازانجی بازرگانی، چونکە:
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنفِقُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا كَسَبۡتُمۡ﴾ [البقرة: 267]
- موسڵمانان زەکاتی قازانجیان داوە کاتی سوڕانەوەی ساڵ بەسەر ئەسڵی مالەکەدا.
- قازانج تابعە بۆ ئەسڵەکەی.
سێیەم: بێچووی ئاژەڵەکان ئەوەی زیاد دەبێت، چونکە:
- پێغەمبەری خوا (ﷺ) خەڵکی ناردووە بۆ کۆکردنەوەی زەکات، پرسیاری ئەوەیان نەکردووە ئایا ئەم بێچووانە ساڵی بەسەردا سووڕاوەتەوە یان نە؟
- بێچوو فەرعە، فەرعیش حوکمی ئەسڵی هەیە.
چوارەم: خەزێنە، لە پێنج بەش یەک بەش زەکاتی لێ دەردەکەیت.
پێنجەم: هەنگوین، ئەویش وەک خەزێنە و دانەوێلە و بەرووبووم وایە. (فتح ذي الجلال والإکرام) لابن عثیمین (٦/١٠٧).