پرسیار: دەکرێت جمع لەنێوان ئەم دوو فەرموودەیە بکەن: (مَنْ وَلِيَ يَتِيمًا لَهُ مَالٌ فَلْيَتَّجِرْ لَهُ، وَلا يَتْرُكْهُ حَتَّى تَأْكُلَهُ الصَّدَقَةُ)، (ما نقصت صدقة من مال)؟
وەڵام: زانایان دوو وەڵامیان هەیە:
یەکەم: فەرموودەی: (حتی تأکلە الصدقة)، لاوازە لە سەنەد.
دووەم: وتەی: (حتی تأکلە الصدقة)، ئەمەیان پێچەوانەی وتەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) نییە کە دەفەرمووێت: (ما نقصت صدقة من مال)، یان: (وما نقص مال عبد من صدقة)، کەم کردن دوو جۆرە: (عین) و (معنی)، گومانی تێدانییە خێر مالەکە کە دەکات بە کەم کردنی (عین)، بەڵام کەم ناکات بە کەم کردنی (معنی)، چونکە خوای گەورە بەرەکەتی تێ دەخات، بە زەکات نەدان بەرەکەت تێیدا نامێنێت.
نموونە: کەسێک (٢٠٠) درهەمی هەیە، واجبە لە (٢٠٠) پێنج درهەم زەکات بدات، ئەگەر پێنج درهەم زەکاتی دا ئەوە پارەکەی دەبێت بە (١٩٥) درهەم، ئەگەر ئەو پارەیە بمێنێتەوە تا ساڵێکی تر زەکات نادات، چونکە کەمترە لە حەدی نصاب، کەم بوونی (عین) ڕوویدا، پارەکە بوو بە (١٩٥) درهەم، بەڵام کەم بوونی (معنی) ڕووی نەداوە، چونکە بە زەکات دان بەرەکەت دەکەوێتە مال هەتا درهەم بەرامبەر زیاتر لە دە درهەم یان بەرامبەر بیست درهەمە یان سی درهەمە بەگوێرەی بەرەکەتەکە. (فتح ذي الجلال والإکرام) لابن عثیمین (٦/١١٥-١١٦).